بەپەلە

سعودیە بۆ ئیسرائیل: هاوڵاتیەکانت رێگەپێدراو نین بێنە وڵاتەکەمان

- 1/27/2020 8:54:00 PM 7834 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دەرەوەی سعودیە رەتیدەکاتەوە هەڵگرانی پاسپۆرتی ئیسرائیل "بۆیان هەبێت" بچنە ناو خاکی ئەو وڵاتە، ئەوەش دوای بڕیاری رێگەدان بە ئیسرائیلیەکان لە سەردانکردنی سعودیە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل.
ڤیزا بە خەڵکی ئیسرائیل نادەم

دوێنێ وەزیری ناوخۆی ئیسرائیل واژۆی لەسەر بڕیارێک کرد، کە تیایدا رێگە بە هاوڵاتیانی ئیسرائیل دەدات "سەردانی ئاینی، یاخود بازرگانی"، بکەن بۆ سعودیە، ئەگەر بتوانن ڤیزای سعودیە بەدەست بهێنن، بەڵام ئەمرۆ سعودیە دەڵێت "ڤیزا بە خەڵکی ئیسرائیل نادەم".
 هەڵگرانی پاسپۆرتی ئیسرائیلی لە ئیستادا رێگەپێدراو نین سەردانی سعودیە بکەن


"سیاسەتی ئێمە جێگیرکراوە، ئێمە هیچ پەیوەندیەکی [دیبلۆماسی]مان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل نیە و هەڵگرانی پاسپۆرتی ئیسرائیلی لە ئیستادا رێگەپێدراو نین سەردانی سعودیە بکەن" شازادە فەیسەل بن فەرحان وای وت.

وتیشی" هەرکاتێک رێکەوتنی ئاشتی نێوان ئیسرائیلیەکان و خەڵکی فەڵەستین  جێبەجێکرا، بەشداریپێکردنی ئیسرائیل لە چالاکی و کاروبارەکانی ناوچەکەدا تاوتوێدەکرێت".

شیمۆن ئاران، رۆژنامەنوسی ئیسرائیلی لەپێگەی فەمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "ئەو بڕیارەی ئیسرائیل بە رێگەدان بە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی بۆ ئەوەی سەردانی سعودیە بکەن، پێشکەوتنێکی مێژویی دەبێت لە پەیوەندییەکانی نێوانیاندا".

باسی لەوەشکردوە، "ئەو بڕیارە رێگە دەدات ئیسرائیلییەکان لە وەرزی حەج و عەمرەدا سەردانی سعودیە بکەن، وادەکات پەیوەندیە ئابورییەکانی نێوان هەردو وڵات بەرەوپێش بچێت".


نیشانەکردن :

#ئیسرائیل #سعودیە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP