بەپەلە

"پێدەچێت 65 ملیۆن کەس لە زەویدا بکوژێت"
ڤایرۆسی کۆرۆنا سێ مانگ بەر لە تەشەنەکردنی پێشبینی کراوە

- 1/27/2020 8:18:00 PM 14464 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەریک تونەر، زانا لە ناوەندی توێژینەوەی جۆنس هۆپکینسی ئەمریکی، تاکە کەس بو کە بە هەواڵی بڵاوبونەوە و تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا توشی سەرسوڕمان نەبو، چونکە تونەر سێ مانگ بەر لەوەی "ڤایرۆسی کۆرۆنا" ببێت بە سەردێڕی هەواڵەکان هۆشداری دابو لە بڵاوبونەوەی.
 بەهۆی ڤایرۆسەکەوە پێشبینی مردنی 65 ملیۆن کەس دەکرێت

سی مانگ لەومەوبەر و لە مانگی تشرینی یەکەمی 2019 دا تونەر سیمولەشینێکی ئامادەکردوە کە تیایدا مۆدێلی ڤایرۆسێکی کوشندە دەکات و پێشبینی مردنی 65 ملیۆن کەس دەکات بەهۆی ڤایرۆسەکە.
گەیشتمە ئەو دەرئەنجامەی کە نەخۆشیەکی درمی ئەگەری تەشەنەکردن و کوشتنی ملیۆنان کەسی هەیە لە جیهاندا

لەو بارەیەوە تۆنەر دەڵێت" بۆ ماوەیەکی زۆر بیرم کردەوە و گەیشتمە ئەو دەرئەنجامەی کە نەخۆشیەکی درمی ئەگەری تەشەنەکردن و کوشتنی ملیۆنان کەسی هەیە لە جیهاندا".
لەدوای شەش مانگ لەدەرکەوتنی یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسەکە، توشبوی ڤایرۆسەکە لە سەرجەم وڵاتانی جیهاندا دەبێت

بەگوێرەی سیمولەیشنەکەی تۆنەر کە ئەو کات پیشبینی کردبو، لەدوای شەش مانگ لەدەرکەوتنی یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسەکە، توشبوی ڤایرۆسەکە لە سەرجەم وڵاتانی جیهاندا دەبێت، ئەگەر ئەوەش روبدات ئەوا لەماوەی 18 مانگدا 65 ملیۆن کەس لەسەر روی زەوی دەکوژێت.

هەرچەندە، هەر لە سەرەتادا توێژینەوەکان پێشنیازی ئەوەیانکرد ڤایرۆسەکە لە شەمشەمەکوێرەوە گوازراوەتەوە بۆ مرۆڤ، بەڵام توێژینەوە تازەکان تەنانەت دەرئەنجامی سەرسوڕهێنەرتر دەردەخەن، بەگوێرەی دەرئەنجامەکان لەڕێگەی خواردنی شەمشەمەکوێرە و مارەوە بەو شێوازە خێرایە تەشەنەی کردوە.

سیمولەیشن، بریتیە لە دەرخستن و پشاندانی مۆدێلێکی پێشبینیکراو لە بابەتێک بە پشتبەستن بە داتا و زانیاری پەیوەندیدار بەو بابەتەی کە مۆدێلەکەی بۆ ئامادەکراوە بەشێوەیەکی مەزەندەکراو لەوەی کە هەیە.

شایەنی سەرنجدانە پێشتر لە ساڵی 2000دا، نەخۆشیەکی هاوشێوەی درمی لە چیندا بڵاوبوەوە کە بەهۆیەوە 774 کەس گیانیان لەدەستداوە.


نیشانەکردن :

#ڤایرۆسی کۆرۆنا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP