لەسەر رەوشی عێراق 16 وڵات راگەیەندراوێك بڵاودەكەنەوە

- 1/27/2020 7:44:00 PM 13646 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەبارەت بە دۆخی عێراق باڵیۆزانی شانزە وڵاتی جیهانی راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و تیایدا ئیدانەی بەكارهێنانی هێز دژی خۆپیشاندەران دەكەن.

بە گوێرەی راگەیەندراوەكە كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، "باڵیۆزانی هەریەك لە (كەنەدا، كرواتیا، كۆماری چیك، فنلەندا، فرەنسا، ئەڵمانیا، هەنگاریا، ئیتالیا، هۆڵەندا، نەرویج، پۆلەندا، رۆمانیا، ئیسپانیا، سوید، بریتانیا، ئەمریكا) ئیدانەی بەكارهێنانی هێزێكی بێشوماری توندوتیژیان كردوە كە لەلایەن هێزە عێراقییەكان و میلیشیاكانەوە دژ بە خۆپیشاندەرانی ئاشتی خواز لە 24ی كانونی دوەم تاكو ئێستا لە هەریەك لە بەغدا و بەسرەو ناسریە بەردەوامی هەیە."

داواشیان لە تەواوی خۆپیشاندەرانكردوە كە پارێزگاری لە سروشتی خۆپیشاندانە ئاشتیانەكان بگرن

 

باڵیۆزی ئەو وڵاتانە داواشیانكردوە هەرچەندە حكومەتی عێراق دڵنیایی پارێزگاری ژیانی خۆپیشاندەرانی داوە، بەڵام خۆپیشاندەر و هاوڵاتی و چالاكوانی مەدەنی لەلایەن چەكدارانی نەناسراو و میلیشیاكانەوە روبەروی زەربرو زەنگ و رفاندن بونەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا داواش لە حكومەت كراوە كە رێز لە ئازادی و مافەكانی هاوڵاتیان بگرێت بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و وەك چۆن لە دەستوری عێراقدا نوسراوە، داواشیان لە تەواوی خۆپیشاندەرانكردوە كە پارێزگاری لە سروشتی خۆپیشاندانە ئاشتیانەكان بگرن.

لەو راگەیەندراوەدا باڵیۆزانی ئەو 16 وڵاتە داوایان لە حكومەت كردوە گرەنتی لێپرسینەوە بدات لە كوژرانی زیاتر لە 500 كەس و برینداربونی هەزارانی كەسی دیكە لەو كاتەوەی خۆپیشاندانەكان لە 1ی تشرینی یەكەمی 2019 دەستیانپێكردوە.


نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP