لەبارەی بونی ڤایرۆسی كۆرۆناوە وەزارەتی تەندروستی هەرێم راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

- 1/27/2020 7:24:00 PM 11444 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند،"هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (2019-nCoV) لە هەرێمی کوردستان بونی نیە و تۆمار نەکراوە"

لەراگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند،"بەداخەوە لە چەند پەیج و میدیایەک بەبێ هیچ سەرچاوەیەک و دور لە ڕاستی و بەبێ هیچ بنەمایەک هەواڵی بونی ئەم نەخۆشیەیان بڵاوکردۆتەوە."

ئاماژە بەوەشكراوە،"هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە دامودەزگاکانی تەندروستی زۆر بەوردی و بە بەردەوام چاودێری ڕەوشی ئەم نەخۆشیە دەکەن بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارە نێودەوڵەتیەکان و ڕێککارە پێویستەکان دەگیرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لەم نەخۆشیە، هەروەها ڕایدەگەیەنین کەوا جگە لە وەزارەتی تەندروستی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO. لەسەر ئاستی جیهاندا، هیچ لایەنێکی دیکە بەسەرچاوەی فەرمی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵانە داناندرێت."

دەقی راگەیەندراوەكە:

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕای گشتی و دامودەزگاکانی میدیا ڕایدەگەیەنێت کەوا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (2019-nCoV) لە هەرێمی کوردستان بوونی نیە و تۆمار نەکراوە.

بەداخەوە لە چەند پەیج و میدیایەک بەبێ هیچ سەرچاوەیەک و دوور لە ڕاستی و بەبێ هیچ بنەمایەک هەواڵی بوونی ئەم نەخۆشیەیان بڵاوکردۆتەوە.
لێرەدا هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە دامودەزگاکانی تەندروستی زۆر بەووردی و بە بەردەوام چاودێری ڕەوشی ئەم نەخۆشیە دەکەن بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارە نێودەوڵەتیەکان و ڕێککارە پێویستەکان دەگیرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لەم نەخۆشیە، هەروەها ڕایدەگەیەنین کەوا جگە لە وەزارەتی تەندروستی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO
لەسەر ئاستی جیهاندا، هیچ لایەنێکی دیکە بەسەرچاوەی فەرمی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵانە داناندرێت.

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٧ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP