هەواڵی ئەمڕۆ

بەرپرسانی ئەمریکا: ئەو فڕۆکەیەی لەئەفغانستان خرایەخوارەوە سەربازییە و سەربە ئێمەیە

- 1/27/2020 7:06:00 PM 9102 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەرپرسانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایانگەیاند، ئەو فڕۆكەیەی دوێنێ دوشەممە لە ئەفغانستان كەوتە خوارەوە، فڕۆكەیەكی سەربازیە سەر بە هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، بەرپرسانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایانگەیاند، " ئەو فڕۆكەیەی دوێنێ دوشەممە لە ئاسمانی ئەفغانستان خرایە خوارەوە و رێكخراوی تاڵیبان بەرپرسیاریەتی خۆی لەوبارەیەوە راگەیاند، فڕۆكەیەكی سەربازیی ئەمریكیە".

لەوبارەیەوە، بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا "پێنتاگۆن" رەتیكردەوەتەوە و "رێگریكردوە" لە پێدانی هەر لێدوانێكی فەرمی سەبارەت بە روداوەكە، ئەوەش دوای ئەوەی تالیبان بەرپرسیاریەتی خۆی راگەیاند.
تا ئێستا بەڵگەی پێویست بەردەست نیە كە دڵنیایان بكاتەوە فرۆكەكە بەهۆی هێرشی دوژمنەوە كەوتوەتە خوارەوە

ئەو بەرپرسانەی بۆ ئاژانسی رۆیتەرز لێدوانیانداوە و داوایانكردوە ناویان ئاشكرا نەكرێت، ئاماژەیان بەوەكردوە "تا ئێستا بەڵگەی پێویست بەردەست نیە كە دڵنیایان بكاتەوە فرۆكەكە بەهۆی هێرشی دوژمنەوە كەوتوەتە خوارەوە، هەندێك سەرچاوەش پێی راگەیاندون فڕۆكەكە بە مەبەستی كوشتنی لانیكەم 10 كەس لە ئاسماندا بوە".

پاش كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكە، هەر دوێنێ دوشەممە رێكخراوی تاڵیبان لە ئەفغانستان رایگەیاند "چەكدارانیان توانیویانە لە ویلایەتی غەزنی ئەفغانستان فڕۆكەیەكی ئەمریكیان خستوەتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینانی بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و لەنێویشیاندا ئەفسەرێكی پلەباڵای ویلایەتە یەكگرتوەكان هەیە.


نیشانەکردن :

#ئه‌مریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP