بەپەلە

چەند فرۆکەیەک بریندارەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەگوازنەوە

- 1/27/2020 4:42:00 PM 57122 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-


چەند کاتژمێرێک پاش هێرشە موشەکییەکانی دوێنێ شەو بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق، چەند فرۆکەیەکی ئەمریکی بریندارەکانی ئەو هێرشەیان گواستۆتەوە.
چەند فرۆکەیەکی ئەمریکی بریندارەکانی ئەو هێرشەیان گواستۆتەوە 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپوتنیک، دوێنێ شەو چەند کاتژمێرێک پاش هێرشە موشەکییەکان بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق، چەند فرۆکەیەکی ئەمریکی بریندارەکانی ئەو هێرشەیان گواستۆتەوە کە بەپێی سەرچاوە میدیاییەکان ژمارەیان چوار برینداربوە.

تائێستا هیچ سەرچاوەیەک ژمارەی قوربانیانی ئەو هێرشە موشەکییانەی دوێنێ شەوی سەرباڵیۆزخانەی ئەمریکای لەناوچەی سەوز پشتڕاست نەکردۆتەوە.
هێرشەکە بەتەواوەتی باڵیۆزخانەی ئەمریکای کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە چێشتخانەی باڵیۆزخانەکە سوتاوە

دوێنێ شەو چەند کاتیۆشایەک ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغداد کران و میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، هێرشەکە بەتەواوەتی باڵیۆزخانەی ئەمریکای کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە چێشتخانەی باڵیۆزخانەکە سوتاوە.

پاش کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە لە3-ی ئەم مانگە، ئەمە پێنجەمین هێرشە بۆسەر ناوچەی سەوز و باڵێۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق.

نیشانەکردن :

#ئەمریکا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP