هەواڵی ئەمڕۆ

ژنێک لە کاتی پێشبرکێی خواردندا گیان لەدەستدەدات

- 1/27/2020 1:15:00 PM 26106 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ژنێکی تەمەن 60 ساڵی ئوستراڵی لەکاتی بەشداریکردن لە پیشبرکێیەکی خواردندا گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی میدیای ئوسترالیا، ئەو ژنە بەشداربوەیەکی "پێشرکێی خواردنی ئوسترالی" بوە، کە پێشبرکێیەکی ساڵانەی ئوسترالیایە، لە کاتی خواردنی ژمارەیەک کێکدا گیانی لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، لە یەکێک لە قۆناغەکانی پێشبرکێکەدا داوا لە بەشداربوان کراوە، پێشبرکێ لەسەر خواردنی زۆرترین کێکی لامینگتۆن بکەن، کە کێکێکی تایبەتی ئوسترالیایو بە شەکر و شیر دروستدەکرێت و بە قاوە روپۆش دەکرێت.
SYDNEY, NSW - JANUARY 25: A Lamington cake is pictured January 25, 2006 in Sydney, Australia. The cake, an Australian specialty, is a cube of plain cake, dipped in melted chocolate and sugar and coated in desiccated coconut. It is said to have been named after Governor General Lord Lamington, a popular governor of Queensland from 1896 to 1901. The nation will celebrate Australia Day on January 26. (Photo Illustration by Ian Waldie/Getty Images)

ئەو ژنە کە ناوەی ئاشکرا نەکراوە، بەهۆی زۆرخواردنی کێکەکە لە کاتی بەڕێوەچونی پێشبرکێکەدا خواردن لە قورگی گیراوە و توشی گەشکە بوە و گیانی لەدەستداوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP