کەنەدا ئیدانەی هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەکات

- 1/27/2020 10:13:00 AM 540 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق رایگەیاند، ئیدانەی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دەکەن و باوەڕیانوایە "ئەوە کارێکی ئیستفزازییە و ئەوانە تەنها بەنزین بە ئاگردا دەكەن".

ئۆلریک شانۆن، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق لە راگەیەنراوێکدا رونیکردوەتەوە، وڵاتەکەی ئیدانەی ئەو لایەنانە دەکات کە لە رێگەی موشەکەوە ناوچەکانی نیشتەجێبون دەکەنە ئامانج و ئەوانە بەو کارەیان  "تەنها بەنزین بە ئاگردا دەكەن".

 

هێرشکردنە سەر ناوچەکانی نیشتەجێبون رێگەپێدراو نیە


ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کەسانەی هێرش دەکەن سەر ناوچە دبلۆماسییەکان و ناوچەکانی نیشتەجێبونی هاوڵاتیان کارێکی ئیستفزازیی دەکەن کە بەلای ئەوانەوە "رێگەپێدراو نیە".

ئەوە لە کاتێکدایە شەوی رابردو پێنج موشه‌ك له‌جۆری كاتیۆشا ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد كرا، یه‌كێك له‌موشه‌كه‌كانیش له‌ناو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداد كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

لە کاردانەوەی هێرشەکەش عادل عه‌بدولمه‌هدی سەرۆک وەزیران رایگه‌یاند، "ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا زیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی وڵات ده‌ده‌ن، كاریگه‌ری مه‌ترسیداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP