بەپەلە

ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا گەیشتە 81 کەس

- 1/27/2020 9:43:00 AM 1675 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەتی چین ئەمڕۆ سەردانی شاری وهانی کرد لە ناوەڕاستی چین، کە ناوەندی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بەهۆیەوە تا ئێستا 81 کەس گیانیان لەدەستداوە و دو هەزار و 700 کەسیش توشبوی ئەو ڤایرۆسەن.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا تا ئێستا گەیشتوەتە دو هەزار و 700 کەس، هەر بەهۆی ڤایرۆسەکەوە 80 کەس گیانیان لەدەستداوە.
 تا ئێستا 81 کەس گیانیان لەدەستداوە و دو هەزار و 700 کەسیش توشبوی ئەو ڤایرۆسەن

 

لی کە چیانگ، سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەتی چین، بۆ مەبەستی چۆنێتی بەڕێوەچونی رێکارەکانی خۆپاراست لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە سەردانی شاری وهانی کرد، کە ناوەنی بڵابونەوەی ڤایرۆسەکەیە بەجیهاندا و بەهۆیەوە تا ئێستا 81 کەس گیانیان لەدەستداوە و دو هەزار و 700 کەسیش توشبوی ئەو ڤایرۆسەن.
شەوی رابردو میدیاییه‌كانی چین بڵاویانكرده‌وه‌، زانایان گه‌یشتونه‌ته‌ چاره‌سه‌رێكی نوێ بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا کە توشبوان لەکاریگەری ڤایرۆسەکە رزگاردەکات

 

ئەمە لەکاتێکدایە شەوی رابردو میدیاییه‌كانی چین بڵاویانكرده‌وه‌، زانایان گه‌یشتونه‌ته‌ چاره‌سه‌رێكی نوێ بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا کە توشبوان لەکاریگەری ڤایرۆسەکە رزگاردەکات.

به‌گوێره‌ی ده‌زگا میدیاییه‌كانی چین، زانایانی چین رایانگەیاندوە، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زمونی له‌سه‌ر حه‌وت كه‌سی توشبو به‌و ڤایرۆسه‌ ده‌رمانه‌كه‌یان تاقیكردوه‌ته‌وه‌، له‌ئه‌نجامیشدا كاریگه‌ری زۆر باشی هه‌بوه‌و ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌ كاریگه‌ریه‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌یان له‌سه‌ر نه‌ماوه‌.
پشوی سەری ساڵی نوێی چینی تا دوی مانگی داهاتو شوبات درێژ دەکاتەوە، بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە

 

هاوکات حکومەتی چین رایگەیاندوە، پشوی سەری ساڵی نوێی چینی تا دوی مانگی داهاتو شوبات درێژ دەکاتەوە، بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە.

هەرچەندە ساڵانە لەم پشوەدا بەملیۆنەها هاوڵاتی چین بۆ گەشت سەردانی وڵاتانی جیهان دەکەن، بەڵام لەم ساڵدا زۆرینەیان گەشتەکانیان رەتکردەوە، بەهۆی ئەو بەربەستانەی کە بۆ پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی چین دانرابو.

شاری وهان کە دانیشتوانەکەی 11 ملیۆن کەس دەبێت، هەمو خزامەتگوزارییەکانی وەرگرتنی ڤیزای راگرتوە تا 30ی ئەم مانگە، بەڵام پێشتر پێنج ملیۆن کەس ئەو شارەیان جێهێشتبو، بەمەبەستی بەسەربردنی پشوی ساڵی نوێ لە دەرەوەی وڵات.

نیشانەکردن :

#ڤایرۆسی کۆرۆنا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP