بەپەلە

هاوپەیمانی فەتح داوای پاراستنی خۆپیشاندەران دەکات

- 1/27/2020 9:08:00 AM 918 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، روداوەکانی چەند رۆژی رابرد و بەتایبەتی روداوەکانی شاری ناسرییە "جێگەی نیگەرانییە" و ئەوان داوایان لە هێزە ئەمنییەکان کردوە خۆپیشاندەران بپارێزن.

ئەحمەد ئەسەدی، وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "سەبارەت بە روداوەکانی پارێزگای زیقار و بەتایبەت شاری ناسریە کە بە شاری دایکی شەهیدان ناسراوە، بۆ ئێمە جێگەی نیگەرانییە".

 

داوا لە هۆزەکان و گەنجانمان دەکەین خۆیان لە هێرشکردنە سەر شوێنە گشتییەکان بپارێزن

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "داوا لە هۆزەکان و گەنجانمان دەکەین خۆیان لە هێرشکردنە سەر شوێنە گشتییەکان  بپارێزن و داواش لە هێزە ئەمنییەکان دەکەین خۆپیشاندەرانی ئاشتخواز بپارێزن".

 

ئەوە لە کاتێکدایە هەرچەندە رۆژی هەینی رەوتی سەدر کشانەوەی خۆی لە خۆپیشاندانەکانی عێراق راگەیاند و داوای کرد پێویست دەکات لە هەمو دۆخێکدا رەوشی ئێستای عێراق لەبەرچاو بگیرێت، دوێنێ و ئەمڕۆش خۆپیشاندانەکان لە بەغدا و زۆرینەی پارێزگاکانی خوار و ناوەڕاستی عێراقدا بەردەوام بوە



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP