بەپەلە

قائیمقامیەتی رانیە ئاگادارییەك ئاراستەی كرێنشینان و كەمدەرامەتان دەكات

- 1/27/2020 5177 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە راگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی قەزای رانیە رایدەگەیەنێت، 48 یەكەی نیشتەجێبون لەناو شاری رانیە دابەشدەكەن، بۆ ئەو مەبەستەش كرێنشینان و كەمدەرامەتان دەتوانن فۆرم پڕبكەنەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، هاتوە "ئاگاداری سەرجەم کرێنشینان و کەمدەرامەتانى سنوردار لە چین و توێژەکانى (هاوڵاتى، فەرمانبەران)ی دانیشتوی شاری رانیە دەکەین، ئیدارەی راپەڕین لە رێگای لیژنەیەکی راسپێردراو بە سەرۆکایەتى قائیمقامی قەزای رانیە هەڵدەستێت بە دابەشکردنى (48) یەکەی نیشتەجێبون لە ناو شاری رانیە کە دەکەونە سەر رێگەی سەرکەپکان لە چوارچێوەی پڕۆژەکانى جکومەتى هەرێمی کوردستان و لە رێگەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بۆ هاوڵاتیانى کرێنشین و كەمدەرامەتی سنوردار دروستکراون و لە ئێستادا بەشێکیان کە پێکهاتوە لە 48 یەکەی نیشتەجێبون ئامادەن بۆ نیشتەجێبون." 
ئاگاداری گشت لایەک دەکەینەوە کە دابەشکردنى یەکەکان لە رێگەی فۆڕمێکی تایبەتەوەو بە شێوەی خاڵبەندی دەبێت

 

ئاماژە بەوەشكراوە،"ئاگاداری گشت لایەک دەکەینەوە کە دابەشکردنى یەکەکان لە رێگەی فۆڕمێکی تایبەتەوەو بە شێوەی خاڵبەندی دەبێت لە ژێر رۆشنایی یاسای ژمارە (7)ی ساڵی 2008 هەموارکراو بە یاسای ژمارە (16)ی ساڵی 2011 (یاسای دابینرکردنى یەکەی نیشتەجێبون بۆ هاوڵاتیانى هەرێمی کوردستان- عێراق) رێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی 2012ی وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن کە بە گوێرەی ئەم یاساو رێنماییە سەرجەم مەرجەکانى مافی ئەو کەسانە دیاریکراوەو چەسپێندراوە کە شایستەی وەرگرتنى ئەم یەکە نیشتەجێبونانەن."

دەشڵێت،"هەر کەسێک کرێنشینە یان یاخود کەم دەرامەتی سنوردارە مافی بەشداربونى هەیە لە وەرگرتنى ئەم فۆڕمەو پڕکردنەوەی بە گوێرەی زانیاریەکانى ناو فۆرمەکە. کەسی سودمەند لەم یەکە نیشتەجێیانە بە بێ پێدانى پێشەکی یەكەی پێی دەدرێت، بەڵام لە بەرامبەردا کەسی سودمەند دەتوانێ لە ماوەی (25) ساڵ بە شێوەی قیستی مانگانە یاخود ساڵانە تێچوی یەکە نیشتەجێیەکە بداتەوە بە حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار."

سەبارەت بە كاتی دابەشكردنی فۆرم، ئەوەخراوەتەرو،"هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنى فۆڕم دەتوانن سەردانى بەڕێوەبەرایەتى ئاماری راپەڕین بکەن کە لە رێکەوتى (1/2/2020 تا 3/3/2020) بەردەوام دەبێت و دوای ئەو ماوەیە هیچ کەسێک مافی وەرگرتنى فۆڕمی نابێت."



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP