بەپەلە

عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمان به‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌كات باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بپارێزن

- 1/26/2020 10:46:00 PM 5972 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق فه‌رمان به‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌كات، به‌هیچ جۆرێك رێگه‌ نه‌ده‌ن هێرش بكرێته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدادو راشیده‌گه‌یه‌نێت، "پابه‌ندین به‌پاراستنی باڵیۆزخانه‌و نێرده‌ دیپلۆماسیه‌كان".

ئه‌مشه‌و له‌دوای ئه‌وه‌ی پێنج موشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد كران و یه‌كێك له‌موشه‌كه‌كانیش له‌باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداد كه‌وته‌ خواره‌وه‌، نوسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانی به‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كردوه‌، رێگه‌نه‌ده‌ن جارێكی دیكه‌ هێرش بكرێته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداد و باڵیۆزخانه‌كه‌ بپارێزن.
به‌دواداچون و پشكنینه‌كانمان ده‌ستپێده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵوێستی تاكه‌كه‌سی ده‌نوێنن و بۆردومانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن

 

جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، حكومه‌تی عێراق پابه‌ندە به‌پاراستنی باڵیۆزخانه‌و نێرده‌ دیپلۆماسیه‌كان، ئاشكراشیكردوه‌، "به‌دواداچون و پشكنینه‌كانمان ده‌ستپێده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵوێستی تاكه‌كه‌سی ده‌نوێنن و بۆردومانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن".

عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاندوه‌، "ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا زیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی وڵات ده‌ده‌ن، كاریگه‌ری مه‌ترسیداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌، له‌روی په‌یوه‌ندیه‌ باڵاكانی نێوان وڵاتان، به‌جۆرێكیش كه‌ عێراق ده‌كرێته‌ گۆڕه‌پانی جه‌نگ به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا كه‌ حكومه‌ت سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه‌ پێنج موشه‌ك له‌جۆری كاتیۆشا ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد كراون، یه‌كێك له‌موشه‌كه‌كانیش له‌ناو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداد كه‌وته‌ خواره‌وه‌.


نیشانەکردن :

# عادل عەبدولمەهدی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP