بەپەلە

به‌غداد؛ پۆلیسێك به‌چه‌كی بێده‌نگ كوژرا

- 1/26/2020 10:39:00 PM 1112 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و پۆلیسێك له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ به‌چه‌كی بێده‌نگ له‌ناوچه‌ی سه‌در-ی رۆژهه‌ڵاتی به‌غداد كوژرا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌غداد رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كاری نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌رێگه‌ی چه‌كی بێده‌نگه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی سه‌در ده‌ستدرێژی گوللـه‌ له‌ پۆلیسێك كراوه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكراشیكرد، "هێزه‌ ئه‌منیه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێكردوه‌".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌ماوه‌ی رابردودا چه‌ندین كرده‌وه‌ی دیكه‌ی كوشتن له‌رێگه‌ی چه‌كی بێده‌نگه‌وه‌ له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی به‌غداد ئه‌نجامدراون و تا ئێستاش ده‌ستگیركردنی هیچ كام له‌وانه‌ی ده‌ستدرێژی گوللـه‌یان ئه‌نجامداوه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

نیشانەکردن :

#بەغدا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP