بەپەلە

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هۆشداری له‌فرۆشتنی غاز به‌نرخی گران ده‌دات

- 1/26/2020 10:21:00 PM 1517 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، به‌هۆی گرانفرۆشتنی غازی ماڵانه‌وه‌، دوكانێكی غاز فرۆشتنی له‌گه‌ڕه‌كی كوردسات داخست و هۆشداریش له‌گرانفرۆشی غازی ماڵان ده‌دات.
بڕ و نرخی غازی ماڵان له‌شاری سلێمانی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتوه‌


له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست خه‌ندان كه‌وتوه‌ رایگه‌یاند، بڕ و نرخی غازی ماڵان له‌شاری سلێمانی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتوه‌، بۆیه‌ هه‌ر دوكاندارێك غازی ماڵان بشارێته‌وه‌ یاخود به‌ گران بیفرۆشێت، شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و قائیمقامیه‌تی سلێمانی رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گرێته‌به‌ر".

وتیشی:" به‌هۆی فرۆشتنی غاز به‌و نرخه‌ی بۆی دیاری كراوه‌ كه‌ ته‌نها حه‌وت هه‌زار و 500 دیناره‌، دوكانێكی غاز فرۆشتن له‌ گه‌ڕه‌كی كوردساتی شاری سلێمانی داخرا".

له‌شكر حه‌مید  ئاشكراشیكرد، " له‌لایه‌ن قائیمقامی سلێمانیه‌وه‌ ته‌واوی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان راسپێردراون سه‌ردانی دوكانی غاز فرۆشه‌كان بكرێن، هه‌ر دوكانێك غاز بشارێته‌وه‌ یاخود به‌گران بیفرۆشێت دوكانه‌كه‌ی دادەخرێت و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گیرێته‌ به‌ر.

لیژنه‌ی غاز یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هاوكاری ئاسایشی ئابوری رۆژانه‌ سه‌ردانی كارگه‌كانی غاز ده‌كات و به‌دواداچون بۆ جۆر و بڕی ئه‌و غازه‌ ده‌كات كه‌ ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌.


نیشانەکردن :

#هه‌رێمی‌ كوردستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP