بەپەلە

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رافیده‌ین ورده‌كاری روداوه‌كانی ئه‌مڕۆی زیقار ئاشكراده‌كات

- 1/26/2020 9:57:00 PM 1858 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رافیده‌ین رایگه‌یاند، له‌ئێستادا بارودۆخی زیقار سه‌قامگیری به‌خۆوه‌ بینیوه‌و دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئاسایی بونه‌وه‌ ده‌چێت.

لیوا روكن جه‌بار تائی، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، "دوای دانوستانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارانی خۆپیشانده‌ران، پردی فه‌هد حه‌یه‌وی كه‌ گرفتی بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل سه‌دان ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگردروستكردبو، دوای پێنج رۆژ له‌ داخستنی كرایه‌وه‌".
رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران هه‌یه‌ كه‌ شاندێكیان سه‌ردانی سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق بكه‌ن

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران هه‌یه‌ كه‌ شاندێكیان سه‌ردانی سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق بكه‌ن و داخوازیه‌كانیان له‌نزیكه‌وه‌ ئاراسته‌ی بكه‌ن".

ئاماژەی بەوەشكرد "كۆمه‌ڵێك له‌خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیاندا هێرشبكه‌نه‌ سه‌ر یه‌كێك له‌بنكه‌كانی پۆلیس، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی پۆلیس برینداربون، هاوكات ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیشیان سوتاند".

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رافده‌ین ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، گرژی و ئاڵۆزی له‌ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك گروپه‌وه‌ كه‌ كۆنترۆڵیان له‌ده‌ستدابوە ئه‌نجامدراوه‌، هه‌ر ئه‌وانه‌ش بون رێگریان له‌ده‌وامی خوێندنگه‌كان كردوە.

لیوا روكن جه‌بار تائی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "هێزه‌ ئه‌منیه‌كان چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ چه‌كیان هه‌ڵگرتوه‌ و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه‌ هێرشیانكردوه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منیه‌كان، هه‌ر ئه‌وانه‌ش بونه‌ هۆكارێك كه‌ گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌ران دروستبێت"، داواشیكرد، خۆپیشانده‌ران پابه‌ندبن به‌و شوێنانه‌ی بۆیان دیاریكراوه‌، به‌تایبه‌ت گۆڕه‌پانی حبوبی و جه‌ختیكرده‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌ پارێزراوه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، " له‌ماوه‌ی دو رۆژی رابردوداو له‌ئه‌نجامی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان، 12 خۆپیشانده‌ كوژراون كه‌ نۆ-یان له‌به‌غدا و سێ خۆپیشانده‌ری دیكه‌شیان له‌زیقاڕ بون، هاوكات 230 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون".


نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP