هەواڵی ئەمڕۆ

ئاگر لە بازاڕێكی هەڵەبجە دەكەوێتەوە

- 1/26/2020 9:34:00 PM 1771 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئاگر لە بازاڕێكی شاری هەڵەبجە كەوتەوە و بەگوێرەی زانیارییەكان هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە شۆڕتی كارەبا بوە.

ئازاد تۆفیق، پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئاگر له‌بازاڕی هانا له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌وتوه‌ته‌وه‌، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی توانیویانه‌ له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ته‌واوی ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن.

وتیشی:" خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه‌، ته‌نها هه‌ندێك زیانی ماددی هه‌یه‌، ئه‌ویش له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی سبه‌ی دوشه‌ممه‌ ده‌رده‌كه‌وێت و سه‌رجه‌م زیانه‌كان دیاریده‌كرێن".

ئاماژه‌ی به‌هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ كردو وتی:" هه‌رچه‌ندە له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ ده‌ستی پێنەكردوه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان پێده‌چێت به‌هۆی ته‌زوی كاره‌باوه‌ بێت".

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP