بەپەلە

ئیسرائیل پێگه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆردومان ده‌كات

- 1/26/2020 9:32:00 PM 1102 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

له‌به‌رامبه‌ر ئاراسته‌كردنی موشه‌ك له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه‌ بۆ سنوری ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیل، فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆردومانی ناوچه‌یه‌كی پێگه‌ی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی له‌رۆژهه‌ڵاتی شاری ره‌فح-ی باشوری غه‌ززه كرد.

سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند، ئەمشەو فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل له‌رێگه‌ی دو موشه‌كه‌وه‌ بۆردومانی رۆژهه‌ڵاتی شاری ره‌فح-ی باشوری غه‌ززه‌یان كردوه‌، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئاراسته‌كردنی ئه‌و موشه‌ك و باڵۆنه‌ بۆمبرێژكراوانه‌ی له‌كه‌رتی غه‌ززه‌وه‌و له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه‌ ئاراسته‌ی ناوچه‌ی كراوه‌ی كه‌رتی غه‌ززه‌ كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیلن كرابون، تا ئێستاش ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و دو بۆردومانه‌ نه‌زانراوه‌.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌، سوپای ئیسرائیل بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، فرۆكه‌ سه‌ربازیه‌كانیان پێگه‌ی تایبه‌ت به‌بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسیان له‌باشوری كه‌رتی غه‌ززه‌ كردوه‌ته‌ ئامانج، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و موشه‌ك و باڵۆنه‌ بۆمبرێژكراوانه‌ی ئه‌مڕۆ كرابونه‌ سه‌ر ناوچه‌ی كراوه‌ی كه‌رتی غه‌ززه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیله‌وه‌.

نیشانەکردن :

#ئیسرائیل

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP