هەواڵی ئەمڕۆ

ئیمارات ئاماده‌یی بۆ هاوكاریكردنی چین له‌تێپه‌ڕاندنی كۆرۆنا ده‌رده‌بڕێت

- 1/26/2020 9:18:00 PM 1795 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

محه‌مه‌د بن زاید ئه‌لنهیان شازاده‌ی جێنشینی ئه‌بوزه‌بی كه‌ برای سه‌رۆكی ئیمارات، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاریكردنی چین به‌ئامانجی تێپه‌ڕاندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌رده‌بڕێت.

محه‌مه‌د بن زاید ئه‌لنهیان له‌ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵایكرده‌وه‌، "به‌گرنگیه‌وه‌ چاودێری هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی چین ده‌كه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئێمه‌ متمانه‌مان به‌چین-ی هاوڕێمان هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێت ئه‌و قه‌یرانه‌ تێپه‌ڕێنێت".
وڵاتی ئیمارات له‌چوارچێوه‌ی پرۆگرامی مرۆیی ئاماده‌یه‌ هاوكاری و پاڵپشتی پێشكه‌ش به‌وڵاتی چین بكات به‌هه‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگیكردنی ئه‌و وڵاته‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا

 

رونیشیكرده‌وه‌، "وڵاتی ئیمارات له‌چوارچێوه‌ی پرۆگرامی مرۆیی ئاماده‌یه‌ هاوكاری و پاڵپشتی پێشكه‌ش به‌وڵاتی چین بكات به‌هه‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگیكردنی ئه‌و وڵاته‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا".

به‌گوێره‌ی دوا ئاماری ئه‌نجومنی ته‌ندروستی نیشتمانی چین، تا ئێستا 41 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ژماره‌ی توشبوانیش گه‌یشتوه‌ته‌ 287 كه‌س كه‌ باری ته‌ندروستی 237 كه‌سیان خراپه‌.


نیشانەکردن :

#ڤایرۆسی کۆرۆنا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP