بەپەلە

ئه‌وقاف موڵكه‌كانی وه‌رده‌گرێته‌وه‌

- 1/26/2020 9:10:00 PM 3217 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێم جه‌خت له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی موڵكه‌كانی ده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌هیچ جۆرێك سازش له‌سه‌ر موڵه‌كه‌كان ناكه‌ین".

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافدا، بریاردرا كه‌ كاری جدی بكرێت بۆ كۆتایهێنان به‌پرۆژه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی موڵكه‌كان و رێكخستنه‌وه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌خزمه‌تی گشتیدا بێت، لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش راسپێردرا بۆ پێشكه‌شكردنی پلانی رێكخستنه‌وه‌ی موڵكه‌كانی ئه‌وقاف و ده‌ستنیشان كردنی ئاڵنگاریه‌كان.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف پێداگر بوو له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ سازش له‌هیچ موڵكێكی ناكات به‌پێی یاساش روبه‌روی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ بیانه‌وێت زێده‌رۆیی له‌سه‌ر وه‌قفه‌كان بكه‌ن، چونكه‌ موڵكی ئه‌وقاف تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه‌ پێویستیشه‌ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی وه‌لا بنرێت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بخرێته‌ پێش هه‌ر شتێكی دیكه‌وه‌.
هه‌ر تایبه‌ت به‌گرنگی رێكخستنه‌وه‌ی موڵكه‌كان بریاردرا، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیك كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی موڵكه‌كانی وه‌زاره‌ت به‌به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداركان رێكبخات

 

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتوه‌،"هه‌ر تایبه‌ت به‌گرنگی رێكخستنه‌وه‌ی موڵكه‌كان بریاردرا، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیك كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی موڵكه‌كانی وه‌زاره‌ت به‌به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداركان رێكبخات".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، سیراج شێخ ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌خولی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندبو، موڵكه‌كانی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وه‌كو پێویست كۆنتڕۆل نه‌كراون، له‌كاتێكدا چه‌ندین موڵكیان هه‌یه‌ له‌ شوێنه‌ باشه‌كانی ناو شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌شێكیان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ رابردوودا كاری پێویستی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌ به‌ فیڕۆ چون.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP