فڕۆكه‌یه‌كی ئێران گڕدەگرێت

- 1/26/2020 5:57:00 PM 48189 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كه‌ناڵی فه‌رمی ئێران بڵاویكرده‌وه‌، فرۆكه‌یه‌كی ئیرانی له‌ئاسمانی تاران گڕی گرتوه‌و سوتاوه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ناڵی فه‌رمی ئێران بڵاویكردونه‌ته‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، فرۆكه‌یه‌كی نەفەرهەڵگری ئێرانی له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ فرۆکەخانەیەکی تاران ئاگری گرتوه‌.
فڕۆکەیەکی گواستنەوەی ئاسایی هاوڵاتیان بوە لەنێوان شارەکانی ناوخۆی ئێران و  لەکاتی گەشتێکی نێوان جرجان و تاران ئەو روداوەی بەسەرهاتوە
ئەوەش زانراوە فڕۆکەکە فڕۆکەیەکی گواستنەوەی ئاسایی هاوڵاتیان بوە لەنێوان شارەکانی ناوخۆی ئێران و  لەکاتی گەشتێکی نێوان جرجان و تاران ئەو روداوەی بەسەرهاتوە.
فرۆکەکە لە فرۆکەخانەی جرجانەوە گەڕاوەتەوە و پاش کەمێک لەفڕین گڕیگرتوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوە

میدیاکانی ئێران ئەوەشیان ئاشکراکرد، فرۆکەکە لە فرۆکەخانەی جرجانەوە گەڕاوەتەوە و پاش کەمێک لەفڕین گڕیگرتوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوە.

لەبارەی هۆکاری سوتانی فڕۆکەکە میدیاکانی ئێران دەڵێن کە یەکێک لە دو بزوێنەرەکەی فرۆکەکە سوتاوە و فرۆکەوانەکە هەوڵیداوە فرۆکەکە بگێڕێتەوە سەر رەوتی ئاسایی خۆی.

بەگوێرەی دواین زانیاری، بەهۆی هوڵی فرۆکەوانەکەوە تەواوی سەرنشینانی فرۆکەکە سەلامەتن و تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی برینداربون یان گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو روداوەوە تۆمارنەکراوە.


نیشانەکردن :

#ئێران

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP