بەپەلە

سلێمانی؛ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شامپۆ، زاهی وبۆدره‌ی منداڵدا گیرا

- 1/26/2020 11:49:00 AM 6477 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، له‌ ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی كۆگای سه‌ربه‌لیژنه‌ ‌هاوبه‌شه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌گشتیه‌كان وئه‌و شوێنانه‌ی كاڵاوشمه‌ك تیایدا عه‌مبار ده‌كرێت، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شامپۆ و بۆدره‌ی منداڵ و ماده‌ی پاككه‌ره‌وه‌دا گیراوه.‌

قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، له‌لایه‌ن لیژنە هاوبەشەکانەوە و به‌هۆی خراپ بون و به‌سه‌رچونیانه‌وه‌ له‌ كۆگای ژاڵه‌ ده‌ست به‌سه‌ر دو هه‌زار و 640 شامپۆی منداڵ، 131 بۆدره‌ی منداڵ، 72 زاهی قاپ شوشتن و 100 پارچه‌ موعه‌ته‌ردا گیراوه‌‌.

رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر به‌كارنه‌هێنانی ئه‌و مادده ‌به‌سه‌رچوانه ده‌كاته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر پێست و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ و چاو هه‌یه‌،‌ زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت .

راپۆرتی لیژنەکەی باسی لەوەکردوە، ئه‌و شامپۆ و پاككه‌ره‌وانه لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوه‌، جۆراوجۆرن و به‌هۆی به‌سه‌رچونیانه‌وه‌ شیاوی به‌كارهێنان نه‌ماون، بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ به‌شێوازی زانستی له‌ناوده‌برێن و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP