لێبوردنی نێودەوڵەتی: لە سێ مانگدا 669 کەس لە عێراق کوژراون

- 1/26/2020 9:34:00 AM 1047 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لەمیانی خۆپیشاندانەکانی پارێزگاکانی باشوری عێراقدا لە سێ مانگی رابردودا 669 کەس کوژراون و  25 هەزار کەسیش برینداربون.

له‌سه‌ره‌تای مانگی ئۆکتبەری ساڵی رابردوه‌وه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی به‌غداو ناوچه‌كانی خواروی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه‌، چەند رۆژێکیشە هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران دەدەن.
669 کەس کوژراون و  25 هەزار کەسیش برینداربون، هاوکات هێزە ئەمنییەکانیش لە هەوڵدانە بۆ چۆڵکردنی تەحریر لە خۆپیشاندەران

 

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماری سێ مانگی رابردوی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی عێراقی ئاشکراکرد و رایگەیاند، "669 کەس کوژراون و  25 هەزار کەسیش برینداربون، هاوکات هێزە ئەمنییەکانیش لە هەوڵدانە بۆ چۆڵکردنی تەحریر لە خۆپیشاندەران".
 ئەشکەنجەدان، کوشتن و دەستگیرکردنی خۆپیشاندەرانی عێراق بەردەوامیان هەیە

 

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی باسی لەوەشکردوە، ئەشکەنجەدان، کوشتن و دەستگیرکردنی خۆپیشاندەرانی عێراق بەردەوامیان هەیە.
دوێنێ ژمارەیەک لە پەرلەمانتار و سەرکردەکانی رەوتی سەدر رایانگەیاند، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتەکەیان لە دوا پەیامیدا رونیکردوەتەوە ئەو  پشتیوانی لە چالاکییەکانی داهاتوی ناڕەزاییەکاندا ناکات 

 

دوێنێ ژمارەیەک لە پەرلەمانتار و سەرکردەکانی رەوتی سەدر رایانگەیاند، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتەکەیان لە دوا پەیامیدا رونیکردوەتەوە ئەو  پشتیوانی لە چالاکییەکانی داهاتوی ناڕەزاییەکاندا ناکات و پێویست دەکات لە هەمو دۆخێکدا بەرژەوەندی عێراق لەبەرچاوبگیرێت، بەو هۆکارەش لایەنگرانی سەدر لە گۆڕەپانەکان کشاونەتەوە.

حاکم زاملی، سەرکردە لە رەوتی سەدر بە ماڵپەڕی هەواڵی عێراقی راگەیاندوە، "کاتێک سەدر پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکان کردوە هێزەکانی سەرایا سەلام و لایەنگرانی سەدر و هەروەها پشتیوانانی لۆجستی هۆکارێکی بەهێزی خۆپیشاندانەکان بون، بەڵام لە دواین پەیامیدا سەدر دەڵێت لە پێناوی بەرژوەندی عێراق لەناڕەزاییەکانی داهاتودا بەشدار نابێت".

هاوکات غایب عەمیری پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون بە ماڵپەڕەکەی راگەیاندوە، "سەدر لە کۆتا راگەیەندرایدا سێ نامەی گەیاندوە کە یەکەمیان سوپاسی خۆپیشاندەرانی کردوە کە بونی هێزەکانی ئەمریکایان لە بەغدا رەتکردوەتەوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP