سەدر ئەندامییەتی یەکێک لە سەرکردەکانی رەوتەکەی سڕکرد

- 1/26/2020 8:37:00 AM 3735 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
نوسینگەی رابەری رەوتی سەدر رایگەیاند، بەتۆمەتی "دەرچون" لە فەرمانەکانی و بڵاوکردنەوەی لێدوانی پێچەوانەی موقتەدا سەدر، بڕیاریانداوە بە سڕکردنی ئەندامییەتی ئەسعەد ناسری نوێنەری سەرۆکی رەوتەکەیان لە خۆپیشاندانەکانی ناسریەدا.

 

 ئەندامییەتی ناوبرا تاکاتێکی نادیار سڕدەکرێت بە تۆمەتی هەڵگەڕانەوەی لە فرمانەکانی بنەماڵەی سەدر

 

نوسینگەی موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەسعەد ناسری "پێویست دەکات بە خێرایی دەست لەکاروباری خۆپیشاندەران بە باش و بەخراپ هەڵبگرێت، هەروەها ئەندامییەتی ناوبرا تاکاتێکی نادیار سڕدەکرێت بە تۆمەتی هەڵگەڕانەوەی لە فرمانەکانی بنەماڵەی سەدر". 

راگەیەنراوەکەی رابەری رەوتی سەدر دوای ئەوە هات، بەرەبەیانی رۆژی شەممە ئەسعەد ناسری نوێنەری موقتەدا سەدر لە خۆپیشاندانەکانی ناسریە، لە پەرەی خۆی لە تویتەر رونیکردوەتەوە، "داوا لە ئازادیخوازانی عێراق دەکەم، بە هەمو توانای خۆیانەوە پشتیوانی لە شۆرشگێرانی (گۆڕەپانەکانی شکۆ و رێز) بکەن".

 

حزبەکان و ملیشیاکانیان بڕیاریانداوە خۆپیشاندانەکان کۆتایی پێبهێنن بە ئامانجی مانەوەیان لە دەسەڵاتدا 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "حزبەکان و ملیشیاکانیان بڕیاریانداوە خۆپیشاندانەکان کۆتایی پێبهێنن بە ئامانجی مانەوەیان لە دەسەڵاتدا و بەشێوازی رەتکردنەوە هێرشدەکەنە سەر داواکارییەکانیان".

ئەوەش لە کاتێکدایە لە رۆژی 25ی ئەم مانگەوە رەوتی سەدر بڕیاریداوە لە گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان بکشێتەوە و ژمارەیەک لە پەرلەمانتار و سەرکردەکانی رەوتی سەدریش لەبارەی هۆکارەکەیەوە رایانگەیاندوە، رابەری رەوتەکەیان لە دوا پەیامیدا رونیکردوەتەوە ئەو  پشتیوانی لە چالاکییەکانی داهاتوی ناڕەزاییەکاندا ناکات و پێویست دەکات لە هەمو دۆخێکدا بەرژەوەندی عێراق لەبەرچاوبگیرێت، بەو هۆکارەش لایەنگرانی سەدر لە گۆڕەپانەکان کشاونەتەوە."حزبەکان و ملیشیاکانیان بڕیاریانداوە خۆپیشاندانەکان کۆتایی پێبهێنن بە ئامانجی مانەوەیان لە دەسەڵاتدا .


نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP