ترەمپ لەبارەی ئەنجامدانی دانوستان وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئێران دەداتەوە

- 1/26/2020 8:31:00 AM 10742 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا وەڵامی داواکەی وەزیری دەرەوەی ئێرانی بۆ ئەنجامدانی دانوستان دایەوە و لەوبارەیەوە رایگەیاندوە، "نەخێر سوپاس".

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا  لەگەڵ گۆڤاری دێ شپیگڵی ئەڵمانی خواستی وڵاتەکەی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ واشنتن ئاشکراکرد و رایگەیاند، "بەڵام دەبێت سەرەتا سزاکانمان لەسەر هەڵبگرێت".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەوەڵامی ئەو وتانەدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، "نەخێر سوپاس"، ئەوەش وەک وەک وەڵامێک کە واشنتن بە هەڵگرتنی سزاکان ئامادە نییە دانوستان لەگەڵ تاران بکات.
بۆ ئێمە هیچ گرنگییەکی نیە کێ لە کۆشکی سپییە، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە چۆن رەفتار دەکات

 

وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشکردوە، بۆ ئەوان هیچ گرنگییەکی نیە کێ لە کۆشکی سپییە، ئەوەی بۆ ئەوان گرنگە ئەوەیە کە چۆن رەفتار دەکات.
ئیدارەی ترەمپ پێویستە هەڵەکانی رابردوی راست بکاتەوە و سزاکان هەڵبگرێت و بگەڕێتەوە بۆ مێزی گفتوگۆ

 

دەشڵێت، "ئیدارەی ترەمپ پێویستە هەڵەکانی رابردوی راست بکاتەوە و سزاکان هەڵبگرێت و بگەڕێتەوە بۆ مێزی گفتوگۆ، ئێمە هێشتا لەسەر مێزی گفتوگۆین سەرباری روداوەکانی ئەم دواییەش، ئەوە ئەمریکا بو کە مێزەکەی جێهێشت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP