باڵیۆزی سعودیه‌ له‌بریتانیا: هه‌نگاوی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئێران سه‌ركه‌وتو نابێت

- 1/25/2020 11:54:00 PM 978 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-


ئه‌میر خالید بن بنده‌ر بن سوڵتان باڵیۆزی سعودیه‌ له‌بریتانیا رایگه‌یاند، ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌كاروباری ناوچه‌كه‌ وه‌ك ئاڵنگاریه‌كی گرنگی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیه‌، جه‌ختیشكرده‌وه‌، سعودیه‌ نایه‌وێت گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی ناوچه‌كه‌ زیاتر بن.
هه‌موكات هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر به‌كاره‌ خراپه‌كانی ئێران هه‌بوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی دڵنیابوین مه‌ترسی دروستده‌كات

 


ئه‌میر خالید بن بنده‌ر بن سوڵتان به‌رۆژنامه‌ی تلیگراف-ی بریتانی راگه‌یاندوه‌، دۆسیه‌ی كێشه‌كانی ئێمه‌ په‌یوه‌ندیدار نیه‌ به‌گه‌لی ئێرانه‌وه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌سته‌ به‌سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و وڵاته‌وه‌، هه‌موكات هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر به‌كاره‌ خراپه‌كانی ئێران هه‌بوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی دڵنیابوین مه‌ترسی دروستده‌كات".

وتیشی:" ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوی چاره‌سه‌ری ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئێران له‌هیچ كاتێكدا سه‌ركه‌وتو نابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ناتوانێت راده‌ستی هیچ راستیه‌ك ببێت و به‌لاوازی ده‌زانێت".

سوڵتان باڵیۆزی سعودیه‌ له‌بریتانیا جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ئێستادا سعودیه‌ پاڵپشتی له‌سه‌قامگیری و پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ ده‌كات و نایه‌وێت گرژی و ئاڵۆزیه‌كان زیاتر بن.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ 18ی ئه‌م مانگه‌  محه‌مه‌د جواد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئێراندا، و هه‌مو جۆره‌ گفتوگۆ و دانوستانێكیشی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ره‌تكرده‌وه‌".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP