دۆسیه‌ی ئه‌منی شه‌ش پارێزگای خواروی عێراق راده‌ستی پۆلیس ده‌كرێت

- 1/25/2020 11:30:00 PM 583 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڕیاریدا، دۆسیه‌ی ئه‌منی شه‌ش پارێزگای خواروی عێراق له‌سوپاوه‌ راده‌ستی پۆلیسی ناوخۆیی بكات، جه‌ختیشیكرده‌وه‌، ئه‌و بڕیاره‌ هه‌ردو پارێزگای به‌سڕاو ناسڕیه‌ ناگرێته‌وه‌.
 دۆسیه‌ی ئه‌منی له‌سوپای عێراق وه‌ربگرێته‌وه‌و رادەستی پۆلیسی ناوخۆی پارێزگاكانی بكات


به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئه‌مشه‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیاریداوه‌، دۆسیه‌ی ئه‌منی له‌سوپای عێراق وه‌ربگرێته‌وه‌و رادەستی پۆلیسی ناوخۆی پارێزگاكانی بكات.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، ئه‌و بڕیاره‌ هه‌ریه‌ك له‌پارێزگاكانی (واست، میسان، بابل، دیوانیه‌، موسه‌نا، نه‌جه‌ف) ده‌گرێته‌وه‌، ته‌نها له‌هه‌ردو پارێزگای به‌سڕه‌و ناسڕیه‌ جێبه‌جێناكرێت و دۆسیه‌ی ئه‌منی له‌ده‌ست سوپای عێراق ده‌مێنێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌، له‌ئه‌نجامی روبه‌روبونه‌وه‌و ئاڵۆزیه‌كانی ئه‌مڕۆی ژماره‌یه‌ك له‌پارێزگاكانی عێراق سێ كه‌س كوژراون و 80 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP