ئوسامه‌ نوجێفی: هه‌ر هه‌وڵێك به‌ئاراسته‌ی راپه‌رین وڵات به‌ره‌و ئاژاوه‌ ده‌بات

- 1/25/2020 10:54:00 PM 597 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئوسامه‌ نوجێفی سه‌ركرده‌ی سوننه‌كان جه‌ختده‌كاته‌وه‌، ژماره‌یه‌ك پێشنیازیان به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردوه‌و راشیده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر هه‌وڵێك به‌ئاراسته‌ی ئه‌نجامدانی راپه‌ڕین، وڵات به‌ره‌و ئاژاوه‌ ده‌بات".

ئوسامه‌ نوجێفی سه‌ركرده‌ی سوننه‌كان و سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف و ئازادی بۆ هاوڵاتیان و شكۆی ده‌وڵه‌ت و دادپه‌روه‌ری و سیستمی دیموكراتی له‌لایه‌ن هێزه‌كانه‌وه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌ و له‌ده‌ستوریشدا پشتگوێخراون".

ئاشكراشیكردوه‌، "هه‌ر هه‌وڵێك بۆ ئه‌نجامدانی راپه‌ڕین ده‌رگای توندوتیژی و قۆرخكاری و ئاشوب و ئاژاوه‌ له‌وڵات ده‌كاته‌وه‌".

ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕو، ژماره‌یه‌ك ده‌ستپێشخه‌ریمان به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردوه‌، تا رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان شه‌فاف بن و به‌چاودێری نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌بچێت، بۆئه‌وه‌ی شكۆو ژیان بۆ هاوڵاتیان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، یه‌كی مانگی رابردو، په‌رله‌مانی عێراق نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌سه‌ندكرد، دوای ئه‌وه‌ی دو رۆژ پێشتر له‌وه‌ڵامی داواكه‌ی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق پێشكه‌شی كردبو.

تا ئێستا سه‌ره‌ڕای خستنه‌ڕوی ژماره‌یه‌ك كاندید، به‌ڵام تا ئێستا كوتله‌ شیعیه‌كان له‌ناوخۆیاندا نه‌گه‌یشتون به‌ڕێكه‌وتن بۆ دیاریكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP