سه‌ندیكای پزیشكانی دیوانیه‌: هیچ بیانویه‌ك بۆ به‌شدارینه‌كردن له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی سبه‌ی نیه‌

- 1/25/2020 10:20:00 PM 639 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سه‌ندیكای پزیشكانی دیوانیه‌ جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجامده‌ده‌ن و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ بیانویه‌ك بۆ پزیشكان نیه‌ كه‌ به‌شداری له‌و خۆپیشاندانه‌دا نه‌كه‌ن".

سه‌ندیكای پزیشكانی دیوانیه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ به‌به‌شداری هه‌موان ئه‌نجامده‌ده‌ین، هیچ بیانویه‌كیش بۆ پزیشكان نیه‌ كه‌ به‌شداری له‌و خۆپیشاندانه‌دا نه‌كه‌ن.

داواشكردوه‌، سه‌رجه‌م پزیشكان له‌كاتژمێر 11دا له‌به‌رده‌م باره‌گای سه‌ندیكا ئاماده‌بن و دواتریش به‌ئاراسته‌ی گۆڕه‌پانی ئیعتسام ده‌ڕۆن.

ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، پێویسته‌ له‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران كه‌ پارێزگاری له‌عێراق بكه‌ن و له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی دیكه‌ی گۆڕه‌پانی ئیعتسام یه‌كده‌گرینه‌وه‌، به‌دروشمی "ئازادی نیشتمانمان ده‌وێت، به‌بێ كاریگه‌ری هیچ لایه‌نێك كه‌ نیشتمان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ده‌وێت".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌سه‌ره‌تای مانگی 10ی ساڵی رابردوه‌وه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی به‌غدادو ناوچه‌كانی خواروی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

به‌گوێره‌ی دوا ئاماریش زیاتر له‌ 600 كه‌س له‌خۆپیشانده‌رو هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كوژراون و زیاتر له‌ 23 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP