موقته‌دا سه‌در وتارخوێنێ مزگەوتی کوفە دوردەخاتەوە

- 1/25/2020 10:17:00 PM 4740 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در داوای دورخستنەوەی شێخ ئه‌سعه‌د ناسڕی وتارخوێنی مزگه‌وتی كوفه‌ له‌پارێزگای ناسڕیه‌ دەکات  و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "پێویسته‌ تا لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو ته‌جمید بكرێت".
تایبه‌ت به‌زیاده‌ڕۆیی له‌لێدوانه‌كانیدا شێخ ئه‌سعه‌د ناسڕی له‌باره‌ی روداوه‌كانه‌وه‌، پێویسته‌ به‌په‌له‌ له‌پارێزگای ناسڕیه‌ دوربخرێته‌وه‌

 

نوسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، تایبه‌ت به‌زیاده‌ڕۆیی له‌لێدوانه‌كانیدا شێخ ئه‌سعه‌د ناسڕی له‌باره‌ی روداوه‌كانه‌وه‌، پێویسته‌ به‌په‌له‌ له‌پارێزگای ناسڕیه‌ دوربخرێته‌وه‌".

جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا به‌هیچ جۆرێك نابێت ده‌ستوه‌ردان له‌راپۆرتی چاره‌نوسی خۆی له‌لایه‌نی باش و خراپی بكات".

ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، له‌ئێستاشدا پێویسته‌ ئه‌سعه‌د ناسڕی ته‌جمید بكرێت تا كاتێكی نادیارو ته‌وابونی لێكۆڵینه‌وه‌كان.

پێویسته‌ وتارخوێنی مزگه‌وتی كوفه‌ له‌بۆچونه‌كانی په‌شیمان ببێته‌وه‌ و ته‌داخول له‌هێڵه‌كانی سه‌درو بۆچونه‌كانیشی نه‌كات.

شێخ ئه‌سعه‌د ناسڕی وتارخوێنی مزگه‌وتی كوفه‌ ته‌واوی هێزو میلیشیاكانی هێزه‌ سیاسییه‌كان بڕیاریانداوه‌ پاكتاوی خۆپیشانده‌ران بكه‌ن له‌پێناو ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ ده‌ست، سه‌جه‌م داواكاره‌كانیشتان ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و نكۆڵیتان لێده‌كات.

داواشی له‌سه‌رۆك هۆزه‌كان كردوه‌، رۆڵه‌كانتان به‌كوشت مه‌ده‌ن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و تایبه‌تی هه‌ندێك له‌سه‌رۆك حزبه‌كان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP