ئەمریکا و سعودیە داوا لە هاوڵاتیانیان دەکەن شاری وهان لە چین چۆڵبکەن

- 1/25/2020 10:02:00 PM 5032 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ڤایرۆسی کۆرۆنا تا دێت زیاتر لە شاری وهانی چینی تەشەنە دەکات، بەو هۆیەوەشەوە هەر یەکە لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و شانشینی سعودیە رێکارەکان بۆ گەڕانەوەی هاولاتیانیان لەو شارە دەستپێکردوە.
وەزارەتی تەندروستی ئەمریکا هەڵمەتێکی دەستپێکردوە بۆ رێکخستنی گەشتی ئاسمانی تیابەت بۆ هاوڵاتیە ئەمریکیەکان 

بەگوێرەی وۆڵ ستریر جۆرناڵی ئەمریکی، وەزارەتی تەندروستی ئەمریکا هەڵمەتێکی دەستپێکردوە بۆ رێکخستنی گەشتی ئاسمانی تیابەت بۆ هاوڵاتیە ئەمریکیەکان کە لە ئێستادا بۆ خوێندن یاخود بۆ ئیش لە شاری یوهان نیشتەجێن.

 کونسولگەی ئەمریکا لە وهان لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ هاوڵاتیانی ئەمریکا بە مەبسەتیی کارئاسانی لە گەڕانەویان، هاوکات فرۆکەیەکی نەفەرهەڵگری تایبەتیش نێردراوە بۆ شارەکە بە مەبەستی گواستنەوەی ستافی کونسولگە و خێزانەکانیان.
وەزارەتی تەندروستی سعودیە داوای لە هاوڵاتیانی کردوە لە شاری وهان، بەپەلە پەیوەندی بکەن بەژمارە تەلەفۆنەکانی فریاگوزاری کونسولگەی سعودیە لەو شارە

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی سعودیە داوای لە هاوڵاتیانی کردوە لە شاری وهان، بەپەلە پەیوەندی بکەن بەژمارە تەلەفۆنەکانی فریاگوزاری کونسولگەی سعودیە لەو شارە، بەمەستی رێنمونی و ئاسانکاری لە گەڕانەوەیان بۆ سعودیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە تا ئێستا جگە لە چین، لەم ولاتانە حاڵەتی توشبون بەڤایرۆسەکە تۆمارکراوە: ئەمریکا، فرەنسا، کۆریای باشور، تایوان، سەنگافورە، تایلاند، ئوسترالیا، نیپاڵ، ڤێتنام، هەرێمی هۆنگ کۆنگ، ماکاو و مالیزیا.

هاوکات، کۆمپانیای پیجۆی فرەسی تایبەت بە دروستکردنی ئۆتۆمبێل فەرمانی کردوە بە ستافەکەی لە چین بکشێنەوە وبگەڕێنەوە بۆ فرەنسا، بەهۆی تەشەنەکردنی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە.


نیشانەکردن :

#ڤایرۆسی کۆرۆنا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP