بەپەلە

پۆلیسی به‌سرە ئازادكردنی سه‌رجه‌م خۆپیشانده‌ره‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی راگه‌یاند

- 1/25/2020 9:42:00 PM 1795 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فه‌ریق روكن قاسم نزال فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سڕا بڕیاریدا، سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كانی خۆپیشانده‌رانی راگه‌یاند.
 ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی له‌ئه‌نجامی روبه‌روبونه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌ستگیركرابون سه‌رجه‌میان ئازادبكرێن

له‌به‌یاننامه‌یه‌كی پۆلیسی به‌سڕا هاتوه‌، فه‌ریق روكن قاسم نزال بڕیاریداوه‌ ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی له‌ئه‌نجامی روبه‌روبونه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌ستگیركرابون سه‌رجه‌میان ئازادبكرێن.

شه‌وی رابردوش، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سڕا  هێزه‌كانی سوپای به‌ناو شه‌قامه‌كانی چوارده‌وری خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نی شاره‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌و جه‌ختیشیكرده‌وه‌، رێگه‌ ناده‌ن به‌هیچ جۆرێك كه‌سانی تێكده‌ر خۆیان بخزێننه‌ ناو گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، پێشتر له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا خۆپیشانده‌ران داوایانكردبو، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ئه‌نجامی روبه‌روبونه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و گرژی و ئاڵۆزیه‌كان ده‌ستگیركراون، ئازاد بكرێن.


نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP