بەپەلە

عەبدولستار مەجید: 27 كەس لە دەڤەری شیلادزێ لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون

- 1/25/2020 9:39:00 PM 4029 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لەپەڕلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت،"ژمارەیەک لە هاونیشتمانیان لە دەڤەری شیلادزێ لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون"

عەبدولستار مەجید، لە پۆستێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی،"ژمارەیەک لە هاونیشتمانیان لە دەڤەری شیلادزێ لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون"

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ دەڵێت،"بەپێی بەدواداچونێکمان لەسەر ئەو بابەتە، تا ئێستا 27 کەس دەستگیرکراون و ئەوەندەشی پێمان گەیشتوەتەوە، تۆمەتی ئەندامبون و کارکردنیان بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان PKK  دراوەتەپاڵ ."
ئایا بەڕاستی پەکەکە لای حکومەت و یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان وەک گروپێکی یاساغ و تیرۆریستی پۆلێنکراوە تا خەڵک لەسەر ئەندامبون تیایدا دەستگیربکرێت ؟

 

راشیگەیاندوە،"دیارە دەستگیرکردنی خەڵک لەو ناوچەیە دوای خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابردوی بەشێک لە دانیشتوانی ئەو دەڤەرە دێت دژ بەبونی بنکە و بارەگا سەربازیی و هەواڵگرییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان و بەدیاریکراویش لە شیلادزێ."

دەشڵێت،"ئێمە لە فراکسیۆنی کۆمەڵ پێمانوایە کە ئەو دەستگیرکردنە ڕەمەکییە نایاساییە و پێویستە ڕابگیرێن و دەزگا ئەمنییەکان ناکرێ و نابێ بۆ خزمەتی ململانێی حزبی بەکاربهێندرێن. هەروەک لەگەڵ هەمو ڕێوشوێن و ڕێکارێکی یاساییداین بەرامبەر هەرکەسێک تۆمەتێکی لەسەربێت"

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ دەپرسێت،"ئایا بەڕاستی پەکەکە لای حکومەت و یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان وەک گروپێکی یاساغ و تیرۆریستی پۆلێنکراوە تا خەڵک لەسەر ئەندامبون تیایدا دەستگیربکرێت ؟  ئەگەر وەڵامەکەی نەخێرە، ئەی دەستگیرکردن بۆچی؟"

 

نیشانەکردن :

#كۆمه‌ڵ

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP