لەبەر مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆمپانیای پیجۆ ستافەکەی لەچین دەکشێنێتەوە

- 1/25/2020 9:29:00 PM 2849 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

کۆمپانیای پیجۆی فرەسی تایبەت بە دروستکردنی ئۆتۆمبێل فەرمانی کرد بە ستافەکەی لە چین بکشێنەوە وبگەڕێنەوە بۆ فرەنسا، بەهۆی تەشەنەکردنی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە.
سەرجەم ستافی کۆمپانیای پیجۆ و ئەندامانی خێزانەکانیان بەهاریکاری لایەنە پەیوەندیدارەکانی چین دەگەڕێنرێنەوە بۆ فرەنسا

لەو بارەیەوە کونسولگەی فرەنسا لە پارێزگای وهانی چین رایگەیاند، سەرجەم ستافی کۆمپانیای پیجۆ و ئەندامانی خێزانەکانیان بەهاریکاری لایەنە پەیوەندیدارەکانی چین دەگەڕێنرێنەوە بۆ فرەنسا.
 ئەو کەسانە کە ژمارەیان 38 کەسە بەرلە گەڕانەوەیان لە قەرەنتێنە و کۆمەڵگە جیاکراوەکانی تایبەت بە نەخۆشان دەهێڵرێنەوە

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو کەسانە کە ژمارەیان 38 کەسە بەرلە گەڕانەوەیان لە قەرەنتێنە و کۆمەڵگە جیاکراوەکانی تایبەت بە نەخۆشان دەهێڵرێنەوە بە مەبەستی پشکنینی کۆتایی بەرلە گەڕانەوەیان.

 لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەندین پارێزگای چیندا بڵاوبوەتەوە و بەهۆیەوە تا ئێستا 25کەس گیانیان لەدەستداوە، نزیکەی هەزار کەسی دیکەش هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

بۆ ئەو مەبەستەش، حکومەتی چین دەستی بەدروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت کردوە بۆ چارەسەرکردنی توشبوانی نەخۆشی کۆرۆنا لەشار وهان و پرۆژەکەش وابڕیاری لێدراوە کە لەماوەی 10 رۆژدا کۆتایی پێبهێنرێت.

جگە لە وڵاتی چین لە چەندین ولاتی دیکەش حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسەکە تۆامرکراوە، تا ئێستا 5 حاڵەت لە ولاتی تایلاند تۆمارکراوە،دوێنێ هەیەنی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دوەم حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند، و سەرچاوە تەندروستیەکانی فرەنساش دو حالەتی توشبون بەو ڤایرۆسەیان پشتراست کردەوە

ڤایرۆسێکی نوێیە کە بەو ڤایرۆسە هاوبەشانەی نێوان مرۆڤ و گیانلەبەر دادەنرێت، توشی کۆئەندامە هەناسەی مرۆڤ دەبێت، ئەم ڤایرۆسە بەکۆرۆنا ناسراوە(Corona virus ) واتە تاج، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا لەتاقیگە لەژێر ووردبیندا لەشێوەی تاج دەردەکەوێت، یەکەم حاڵەتی توشبون بەم ڤایرۆسە بۆ یەکەمجار لەساڵی 2012 لەوڵاتی سعودیە تۆماکرا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP