‎كۆسره‌ت ره‌سول په‌یامێك ئاراسته‌ى قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیا ده‌كات

- 1/25/2020 9:15:00 PM 612 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

‎كۆسره‌ت ره‌سول، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندى یەكێتی په‌یامێكی ئاراسته‌ى قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیا كرد و هاوخەمی خۆی بۆ كەسوكاریان راگەیاند.

لە پەیامێكدا كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند"‎به‌داخێكى زۆره‌وه‌ شه‌وى رابردو له‌ زنجیره‌یه‌ك روداوى سروشتیدا بومه‌له‌رزه‌ له‌ شارى ئه‌لئه‌زیز (خارپێت)ى باكورى كوردستانی توركیای داو له‌ ئاكامدا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداو ژماره‌یه‌كى تریش برینداربون."

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتی نوسیویەتی،"‎پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌مى خۆم ئاراسته‌ى خوشك و برایانم له‌توركیا به‌گشتى و كه‌سوكارى قوربانیان به‌تایبه‌تى ده‌كه‌م و داواكارم له‌خواى گه‌وره‌ شیفاى به‌خێری برینداره‌كان بدات."

دەشڵێت،"‎داواكارم له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌زوترین كات به‌ فریاى لێقه‌وماوانى ئه‌م ناوچانه‌ بكه‌ون و هاوكارى مرۆیی و ته‌ندروستى بگه‌یه‌ننه‌ ناوچه‌كه‌، ئێمه‌ش له‌ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ئاماده‌ین بۆ هه‌مو هاوكارییه‌كى ته‌ندروستى و مرۆیی بۆ رزگاركردنى خوشك و براكانمان له‌و روداو و كاره‌ساته‌."
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP