كچه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی خۆی گەیاندە حزبوڵای لوبنان

- 1/25/2020 8:58:00 PM 84343 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

زه‌ینه‌ب سولەیمانی كچه‌ گەورەی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشوی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان و له‌سه‌ر مینبه‌ری وتاردانی حزبوڵای لوبنان ده‌ركه‌وت و وتارێكی پێشكه‌شكرد.
به‌سه‌ردانێك گه‌یشتوه‌ته‌ به‌یروت و له‌سه‌ر مینبه‌ری وتاردانی حزبوڵای لوبنانیه‌وه‌ وتارێكی پێشكه‌ش كردوه‌

به‌پێی میدیاكان، ئەمرۆ شەممە زه‌ینه‌بی كچی قاسم سوله‌یمانی به‌سه‌ردانێك گه‌یشتوه‌ته‌ به‌یروت و له‌سه‌ر مینبه‌ری وتاردانی حزبوڵای لوبنانیه‌وه‌ وتارێكی پێشكه‌ش كردوه‌.

ئه‌و وتاره‌ی كچه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی له‌میانه‌ی رێوره‌سمێكی ده‌سته‌ی ژنانی حزبوڵا بوه‌و رایگه‌یاندوه‌، ئێوه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ن، ئێمه‌ش تا كۆتایی له‌گه‌ڵ ئێوه‌داین".

ئه‌وه‌شی وتوه‌: "به‌ناوی قاسم سوله‌یمانیه‌وه‌ ده‌دوێم، كه‌ شه‌ڕكه‌رانی گه‌نجانی ئێرانی له‌ریزه‌كانی چه‌كدرانی حزبوڵای لوبنان زیاتر بوێریان كردین ".
 گروپه‌كانی به‌رگری له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌توانن تۆڵه‌ی باوكم بكه‌نه‌وه‌

پێشتر، زه‌ینه‌ب سولەیمانی، رایگه‌یاند: گروپه‌كانی به‌رگری له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌توانن تۆڵه‌ی باوكم بكه‌نه‌وه‌".

هه‌ر ئه‌وكات ناوی هه‌ریه‌ك له‌ "به‌شار ئه‌سه‌د و حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا، ئیسماعیل هه‌نیه‌، عه‌بدولمه‌لیك حوسی، هادی عامری، حه‌سه‌ن نه‌خاله‌"ی هێنا كه‌ ده‌توانن تۆڵه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی بكه‌نه‌وه‌.

رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌و له‌كاتی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی قاسم سوله‌یمانی و دوای ئه‌نجامدانی نوێژی مردو له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، كچه‌كه‌ی سوله‌یمانی وتارێكی خوێندوه‌ و تیایدا هه‌ره‌شه‌ی له‌ ئه‌مریكا كرد و وتی" تره‌مپی گه‌مژه‌، وا نه‌زانیت هه‌موشتێك به‌ شه‌هیدبونی باوكم كۆتای دێت، رۆژانێكی ره‌ش چاوه‌ڕێتانه‌ هه‌مو رۆژێك چاوه‌ڕیی هاتنه‌وه‌ی ته‌رمی منداڵه‌كانتان ده‌بن".

به‌ره‌به‌یانی سێی ئه‌م مانگه‌، له‌ هێرشێكی موشه‌كی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دو ئۆتۆمبێل له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و نۆ كه‌سی دیكه‌ كوژران.

نیشانەکردن :

#ئێران

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP