خۆپیشاندانه‌كانی عێراق؛ سێ كه‌س كوژران و 80 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون

- 1/25/2020 7:53:00 PM 512 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، روبه‌روبونه‌وه‌و ئاڵۆزیه‌كانی ئه‌مڕۆی پارێزگاكانی عێراق کوژرانی سێ کەس و برینداربونی 80 كه‌سی دیكهی لێکەوتەوە.
له‌ئه‌نجامی گرژی و روبه‌روبونه‌وی نێوان هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌رانی به‌غداد ئه‌مڕۆ 58 كه‌س برینداربون

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی گرژی و روبه‌روبونه‌وی نێوان هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌رانی به‌غداد ئه‌مڕۆ 58 كه‌س برینداربون.
له‌ئه‌نجامی گرژی و روبه‌روبونه‌وی نێوان هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌رانی زیقار سێ كه‌س له‌خۆپیشانده‌ران كوژراون و زیاتر له‌ 22 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی گرژی و روبه‌روبونه‌وی نێوان هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌رانی زیقار سێ كه‌س له‌خۆپیشانده‌ران كوژراون و زیاتر له‌ 22 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون كه‌ به‌شێك له‌برینداره‌كان ئاسه‌واری فیشه‌كیان پێوه‌یه‌و گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌و به‌شێكی دیكه‌شیان ئاسه‌واری بۆمبی فرمێسكرێژیان پێوه‌دیاره‌.

پێشتریش، پۆلیسی زیقاڕ سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی برینداربونی عه‌مید ناسڕ له‌تیف به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای زیقاڕو ژماره‌یه‌ك پۆلیسی دیكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌، جه‌ختیكرده‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان نایانه‌وێت له‌رێگه‌ی هێزه‌وه‌ روبه‌روی خۆپیشانده‌ران ببنه‌وه‌. 

له‌سه‌ره‌تای مانگی 10ی ساڵی رابردوه‌وه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی به‌غدادو ناوچه‌كانی خواروی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه‌و به‌گوێره‌ی دوا ئاماریش زیاتر له‌ 600 كه‌س له‌خۆپیشانده‌رو هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كوژراون و زیاتر له‌ 23 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP