بەپەلە

باڵیۆزخانەی عێراق: لە بومەلەرزەکەی تورکیادا هیچ هاوڵاتییەکی عێراقی زیانی پێنەگەیشتوە

- 1/25/2020 12:20:00 PM 2343 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-


باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە رایگەیاند، لە بومەلەرزەکەی شەوی رابردودا کە رۆژهەڵاتی تورکیای گرتوەتەوە، هیچ هاوڵاتییەکی عێراقی بریندار نەبوە و رەوەندی ئەو وڵاتە لە تورکیا سەلامەت بون.

 

رەوەندی عێراقی لە تورکیا سەلامەتن

 

باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە لە راگەیەنراوێکدا کە کەناڵی فەرمی عراقيە بڵاویکردەوە ئاماژەی بەوەشکردوە، "لەناو ئەو کەسانەی لە بومەلەرزەکەی شەوی رابردودا بونەتە قوربانی هیچ هاوڵاتییەکی عێراقی تێدا نیە و رەوەندی عێراقی لە تورکیا سەلامەتن".

 

شەوی رابردو بومه‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6.8 پله‌ بەپێوەری رێختەر شارۆچكه‌ی سیڤیرجه‌ی هه‌ژاند

 

کاتژمێر 8:55 خولەکی شەوی رابردو بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6.8 پله‌ بەپێوەری رێختەر شارۆچكه‌ی سیڤیرجه‌ی هه‌ژاند، کە قوڵاییەکەی 6.75 كیلۆمه‌تر له‌ نێو زه‌ویدا رویداوه‌.

ئەمڕۆش سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،  بەهۆی بومەلەرزەکەی شەوی رابردوەوە 22 کەس گیانیان لەدەستداوە و 1330 کەسی دیکەش برینداربون، بەڵام هیچ زیانێک بە بەندینخانەی ئەدیمان نەگەیشتوە.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، لەناوچەکانی رودانی بومەلەرزەکە باری نائاسایی راگەیەندراوە و شەوی رابردوش دوای روداوەکە هاوکاری پێویست رەوانەی ناوچەکە کراون.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP