ئەمڕۆ پێنج پرد لە بەغدا دەکرێنەوە

- 1/25/2020 12:10:00 PM 1394 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سکرتێری رۆژنامەوانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پردی سنک لە ناوەڕاستی بەغدا بەروی هاتوچۆدا دەکرێتەوە، ئەوەش دوای ئەوە دێت لە دوێنێوە پێنج رێگەی سەرەکی دیکە لە شارەکەدا کراونەتەوە.

محەمەد حەمید بەیاتی، سکرتێری رۆژنامەوانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە سۆمەریەنیوزی راگەیاندوە، "فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکان و فەرماندەیی  بەغدا هەوڵێکی باشیان دەستپێکردوە بۆ ئەوەی بەربەست و رێگرییەکان لەبەردەم هاتوچۆی ئاسایی هاوڵاتیاندا لاببرێت".

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پردی سنک بەروی هاتوچۆی هاوڵاتیاندا بە تەواوی دەکرێتەوە

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "لەو چوارچێوەیەدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ پردی ئەحرار کرایەوە، ئێوارەی ئەمڕۆش پردی سنک بەروی هاتوچۆی هاوڵاتیاندا بە تەواوی دەکرێتەوە".

ئەمڕۆش  فەرماندەیی  بەغدا رونیکردەوە، دوای ماوەیەک لە داخستنیان ئەمڕۆ جارێکی دیکە رێگای محەمەد قاسم، پردی ئەحرار، گۆڕەپانی خەلانی و قرتبە و تەیران بەروی هاتوچۆدا کراونەتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP