زەریف: ئەوکەسەی فڕۆکە ئۆکرانییەکەی خستەخوارەوە ئێستا لەزینداندایە

- 1/25/2020 11:47:00 AM 2189 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەو کەسەی کە بەرپرسبو لە خستنە خوارەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە لە ئاسمانی تاران، لەئێستادا لە زینداندایە.

محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە لەمیانەی لێدوانێکدا بە رۆژنامەی "دێر شبیگڵ"ی ئەڵمانی راگەیاند، "ئەوکەسەی کە بەرپرسبو لە خستنە خوارەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە لە ئێراندا، لەئێستادا لە زینداندایە".
خەڵکی ئێران مافی خۆیانە کە سکاڵا بکەن لە شاردنەوەی زانیارییەکان لێیان، بەڵام حکومەتی ئێران بەرپرس نییە لەوکارە

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "خەڵکی ئێران مافی خۆیانە کە سکاڵا بکەن لە شاردنەوەی زانیارییەکان لێیان، بەڵام حکومەتی ئێران بەرپرس نییە لەوکارە".

به‌ره‌به‌یانی هەشتی ئەم مانگە، فڕۆكه‌یه‌كی وڵاتی ئۆكرانیا دوای فڕینی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی "ئیمام خومه‌ینی"، به‌ 176 سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌وته‌خواره‌وه‌، سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستدا، دواتریش سوپای پاسداران بەرپرسیارێتی خستەخوارەوەی فڕۆکەکەی لە ئەستۆ گرت و رایگەیاند، "بە هەڵە کراوەتە ئامانج".
ئێران ژمارەیەک رێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر لەبارەی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 لەنێوانیشیاندا کشانەوە دەبێت

 

زەریف لەبارەی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 وتی، "ئێران ژمارەیەک رێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر لەبارەی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 لەنێوانیشیاندا کشانەوە دەبێت لە رێککەوتننامەکە، ئەگەر ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سزا نێودەوڵەتییەکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە".

لە بەرامبەردا 14ی ئەم مانگە هەریەکە لە وڵاتانی بریتانیا، فڕەنسا و ئەڵمانیا کە ئەندامی کارای رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێرانن راگەیەندراوێکدا رایانگەیاند، رێوشوێنی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەیان کاراکرد و ئاماژەیان بەوەرکردوە، ئەوان پشتیوانی ئەمریکا ناکەن لەهەڵمەتی سەپاندنی زۆرترین فشاری ئابوری بەسەر ئێراندا، لەهەمانکاتدا رێگەنادەن ئێران پابەندبونەکانی بەرێککەوتنەکە کەمکاتەوە.

لەو رێکارانەی کە هەرسێ وڵات بەرامبەر ئێران گرتویانەتەبەر، کارکردنە بۆ گەڕانەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئێران، ئەگەر هاتو پابەندی تەواوەتی یە رێککەوتننامەکەوە رانەگەیەنێت.

نیشانەکردن :

#ئێران

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP