بەپەلە

پەرلەمانتارێک: واشنتن بەبێ رەزامەندی حکومەت چالاکییەکانی لە عێراقدا دەستپێکردوەتەوە

- 1/25/2020 11:00:00 AM 501 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە بێ رەزامەندی حکومەت چالاکییەکانی لە عێراقدا دەستپێکردوەتەوە، دەشڵێت "یەکەم هەنگاوی ئەمریکا جێگیرکردنی سیستەمی دژە موشەکییە لە وڵاتدا".

کەریم عیلوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی عێراق راگەیاندوە، "گەڕانەوەی چالاکییەکانی ئەمریکا ئاماژەی پلانێکی مەترسیداری ئەو وڵاتەیە لە عێراقدا".

 

یەکەم هەنگاو کە ئاماژەیە بۆ پلانە خراپ و مەترسیدارەکەی واشنتن، جێگیرکردنی سیستەمی دژە موشەکی پاتریۆتە


ئاماژەی بەوەشکردوە، "یەکەم هەنگاو کە ئاماژەیە بۆ پلانە خراپ ومەترسیدارەکەی واشنتن، جێگیرکردنی سیستەمی دژە موشەکی پاتریۆتە، ئەوەش ئاماژەی ئەوەیە ئەمریکا دەیەوێت عێراق بکاتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکانی، بەڵام ئەوە هەرگیز بەدینایەت".

پێشوتریش نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی شەڕی دژی داعش رایگەیاندبو، رێکەوتنی مانەوەی هێزەکانیان لەگەڵ عێراق لە چوارچێوەی بەردەوامی روبەربونەوەی هەوڵەکانە بۆ لەناوبردنی داعش کە ساڵی 2014 لەگەڵ عێراقدا واژۆیان کردوە.


نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP