بەپەلە

راپرسییەک: ئاستی جەماوەری ترەمپ بۆ 44% بەرزبوەتەوە

- 1/25/2020 10:50:00 AM 3232 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کەناڵی ABC Newsی ئەمریکی راپرسییەکی لەبارەی پێگەی جەماوەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆک ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەنجامداوە، بە گوێرەی ئەنجامەکانیش 44%ی بەشداربون پشتگیری سەرۆکی وڵاتەکەیان دەکەن و 56%ی دیکەشیان لە پلانە ئابورییەکانی رازین.

راپرسییەکەی کەناڵی ABC Newsی ئەمریکی کە لە رۆژانی 20 بۆ 23ی ئەم مانگە ئەنجامدراوە و هەزار و 4 هاوڵاتی بەشدریان تێداکردوە، بە گوێرەی راپرسییەکە لە ئیستادا 44%ی بەشداربون پشتگیری سەرۆکی وڵاتەکەیان دەکەن، ئەوەش بە بەراورد بە راپرسییەکی هەمان دەزگا کە مانگی تشرینی یەکەمی 2019 ئەنجامی دابو ئاستی جەماوری دۆناڵد ترەمپ زیادیکردوە کە ئەو کات 38% بو.

 

49 %ی بەشداربوان دژی وەرگرتنەوەی متمانەن لە سەرۆکی وڵاتەکەیان

 

سەبارەت بە هەوڵەکانی لەکارخستنی  دۆناڵد ترەمپ سەرۆک ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاش، 47%ی بەشداربوان باوەڕیانوایە پێویستە ئەنجومەنی پیران دەنگ بە لەسەرکار لابردنی ترمپ بدات، لە هەمان کاتیشدا 49 %ی بەشداربوان دژی وەرگرتنەوەی متمانەن لە سەرۆکی وڵاتەکەیان.

بەرزبونەوەی ئاستی جەماوەری  دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدایە لە ئێستادا پرۆسەی لێپرسینەوەی سەرۆک لەناو ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکادا بەڕێوەدەچێت کە کۆمارییەکان زۆرینەی رەهای ئەنجومەنەکە پێکدەهێنن، ئەوەش وایکردوە پرۆسەی لەکارخستنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کارێکی بە زەحمەت بێت.


نیشانەکردن :

#ترەمپ

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP