بەپەلە

دو خۆپیشاندەر لە بەغدا کوژران و 25ی دیکەش برینداربون

- 1/25/2020 10:08:00 AM 1613 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
سەرچاوەیەکی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێی لە سەر رێگای محەمەد قاسم لە بەغدا دو خۆپیشاندەر کوژراون و 25 کەسی دیکەش برینداربون.

 

هێزە ئەمنییەکان بە بەکارهێنانی گازی فرمێسک رێژ و تەقەکردن هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانداوە

ئەو سەرچاوەیە لە پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندوە، "هێزە ئەمنییەکان بە بەکارهێنانی گازی فرمێسک رێژ و تەقەکردن هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی سەر رێگای محەمەد قاسم لە بەغدا داوە".

 

رێگای محەمەد قاسم رێگایەکی خێرایە و هێزە ئەمنییەکان ناخوازن گرفت بۆ هاتوچۆ دروستببێت

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "رێگای محەمەد قاسم لە بەغدا رێگایەکی خێرایە و هێزە ئەمنییەکان ناخوازن گرفت بۆ هاتوچۆی لەسەر ئەو شەقامە سەرەکییە دروستببێت، بەو هۆکارەش دو خۆپیشاندەر کوژراون و 25 کەسی دیکەش برینداربون".

له‌مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوه‌وه‌ خۆپیشاندانه‌كانی به‌غداو پارێزگاكانی خواروی عێراق ده‌ستیپێكردوه‌ و به‌گوێره‌ی ئاماره‌ فه‌رمیه‌كانیش، تا ئێستا زیاتر له‌ 600 خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له‌ 23 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.


نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP