نرخی نەوتی خاو بەڕێژەی زیاتر لەسەدا دو دابەزینی بەخۆوەبینی

- 1/25/2020 9:38:00 AM 1491 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین، کە دوەم گەورەترین بەکارهێنەری نەوتە لەجیهاندا، هەروەها راگرتنی گەشتەکان بۆ ئەو وڵاتە، خواست لەسەر ئەو بەرهەمە کەمبوەتەوە، بەوەش نرخی نەوت بەڕێژەی زیاتر لەسەدا 2 دابەزیوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برێنت 1.35 دۆلار دابەزیوە لە دوایین مامەڵەدا بە 60.69 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی %2.2 نزمبوەتەوە. 
نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا 1.4 دۆلار دابەزیوە و بە 54.19 دۆلار بۆ هەر بەمیلێک مامەڵەی پێکراوە

 

لە هەمانکاتیشدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا 1.4 دۆلار دابەزیوە و بە 54.19 دۆلار بۆ هەر بەمیلێک مامەڵەی پێکراوە، واتا بەرێژەی 2.5%  نزمبوەتەوە.

ئەمڕۆ رێککەوتی یەکەم رۆژی ساڵی نوێی چینییەکان دەکات، بەوهۆیەشەوە بە ملیۆنەها هاوڵای چین بۆ بەسەر بردنی پشوی ساڵی نوێ گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەکەن، بەمەش مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە بەجیهاندا زۆر زیادیکردوە، کاریگەری نەرێنی لەسەر نرخی نەوت هەبوە.
لەئێستادا ئۆپێک تاوتوێی بەردەوامیدان بەکەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت دەکات

 

بۆ راگرتنی دابەزینی بەردەوامی نرخی نەوت لەبازاڕەکاندا سەرچاوەیەکی نزیک لەرێکخراوی ئۆپێک رایگەیاند، لەئێستادا رێکخراوەکە تاوتوێی بەردەوامیدان بەکەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت دەکات تا کۆتایی ئەمساڵ.

ئاماژەی بەوەشکردوە، گفتوگۆکانی رێکخراوەکە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی بەردەوامیدان بەکەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لە قۆناغەکانی سەرەتادایە.

ساڵی رابردو، رێکخراوی ئۆپێک و حکومەتی روسیا بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نرخی نەوتی خاو، بڕیاری کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوتیاندا و تائێستاش بەردەوامە.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP