بەپەلە

وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبای نیشتیمانی کە لەهاوڵاتیانی وەردەگیرێت، لەگەڵ تێچوەکەیدا گونجاو نیە

- 1/25/2020 9:24:00 AM 12888 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، نرخی کارەبای نیشتیمانی کە لە هاوڵاتیانی وەردەگیرێت لەگەڵ تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەیدا گونجاو نیە، دەشڵێت "بەرهەمهێنانی کارەبا تێچویەکی زۆری دەوێت".

 

بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق تێچویەکی زۆری هەیە و بە وەرگرتنی پارەی کارەبای نیشتیمانی لە هاوڵاتیان بەراورد ناکرێت

 
ئەحمەد عەبادی وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن رونیکردوەتەوە، "بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق تێچویەکی زۆری هەیە و وەرگرتنی پارەی کارەبای نیشتیمانی لە هاوڵاتیان بەراورد ناکرێت بە تێچوی بەرهەمهێنان وگواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا".

ئاماژەی بەوەشکردوە، بە گوێرەی بەدوادچونەکانیان لە سەدا 58ی بەفیڕۆچونی کارەبا لە ناوچە کشتوکاڵی و ناوچە هەرەمەکییەکانی دانیشتواندا تۆمارکراون کە بەشێکی زۆریان تێچوی کارەبا نادەن بە حکومەت.

 

ئەوە لە کاتێکدایە بە گوێرەی بەرپرسانی عێراق لە 15 ساڵی رابردودا بە بەهای دەیان ملیار دۆلار خەرجی لە بەرهەمهێنانی کارەبادا کراوە، بەڵام تائێستا نەتواندراوە کارەبای نیشتیمانی بەردەوام بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکە دابینبکرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP