هەواڵی ئەمڕۆ

لە حاجی ئۆمەران سێ رۆژ پشو راگەیەندرا

- 1/25/2020 9:06:00 AM 2042 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان رایگەیاند، بەهۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرما لە سنوری حاجی ئۆمەران، بڕیاریانداوە لە ناوەندەکانی خوێندن بۆ ماوەی سێ رۆژ بکەنە پشوی فەرمی.

 بەهۆی بەفر بارینی زۆر و سەرماوسۆڵەیەکی توند سێ ڕۆژ پشو دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، بەهۆی بەفر بارینی زۆر و سەرماوسۆڵەیەکی توند بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان بڕیاریدا کە سێ ڕۆژ بۆ قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەییەکانی حاجی ئۆمەران بکاتە پشو.

ئەوەش هاتوە، لە رۆژی شەممە 25ی مانگەوە تاکو سێشەممە 28ی ئەم مانگە دەوامی خوێندن لە قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەییەکانی حاجی ئۆمەران رادەگیرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشوتر وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندبو، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و نزمبونەوەی پلەکانی گەرما دەسەڵاتی راگرتنی پرۆسەی خوێندنیان داوەتە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەکان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP