ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە ئەمریکا و فرەنسا

- 1/24/2020 11:38:00 PM 2983 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمرۆ هەیەنی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دوەم حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند، و سەرچاوە تەندروستیەکانی فرەنساش دو حالەتی توشبون بەو ڤایرۆسەیان پشتراست کردەوە.

سەرچاوەکانی هەواڵی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، هاوڵاتیەکی ئەو وڵاتە رێکەوتی 13 ی ئەم مانگە لە چینەوە گەڕواتەوە بۆ ئەمریکا هەرچەندە هیچ نیسانەیەکی ڤایرۆسی کۆرۆنای تیادا دەرنەکەوتوە، بەلام ئەمرۆ دوای تێکچونی باری تەندروستی پشکنینیه بۆ ئەنجامدراوە و دەرکەوتوە هەڵگرئ ڤایرۆسی کۆتۆنایە.

ئەو هاوڵاتیە ئەمریکیە دانیشتوی ویلایەتی شیکاگۆیە، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە هەرچەندە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە، بەڵام لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە.


ئەوە دوەم حاڵەتە  تا ئێستا لە ئەمریکا تۆمارکرابێت، کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمرۆ، فرەنسا بەشێوەیەکی فەرمی توشبونی دو هاوڵاتی پشراستکردوە، کە یەکیان دانیشتوی پاریسە و ئەوەی دیکەش دانیشتوی بۆردوایە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە شاری یوهانی چینەوە بلاوبوەوە و تا ئێستا 903 حاڵەتی توشبون بەو ڤایرۆسە لە چین تۆمارکراوە.

جگە لە وڵاتی چین لە چەندین ولاتی دیکەش حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە، تا ئێستا 5 حاڵەت لە ولاتی تایلاند تۆمارکراوە.

ڤایرۆسێکی نوێیە کە بەو ڤایرۆسە هاوبەشانەی نێوان مرۆڤ و گیانلەبەر دادەنرێت، توشی کۆئەندامە هەناسەی مرۆڤ دەبێت، ئەم ڤایرۆسە بەکۆرۆنا ناسراوە(Corona virus ) واتە تاج، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا لەتاقیگە لەژێر ووردبیندا لەشێوەی تاج دەردەکەوێت، یەکەم حاڵەتی توشبون بەم ڤایرۆسە بۆ یەکەمجار لەساڵی 2012 لەوڵاتی سعودیە تۆماکرا.

نیشانەکانی توشبون بەم ڤایرۆسە نیشانەکانی توشبون بەم ڤایرۆسە وەک نیشانەی ئەنفلۆنزای ئاساییه، بەڵام بەشێوەیەکی قورستر کەپێکدێت:
 1. تایەکی بەهێز کەڕەنگە زیاتر لەهەفتەیەک بەخایەنێت.
 2.کۆکەیەکی توند.
 3. ژانە سەر.
 4. ئازاری ماسولکەکان.
 5. تەنگەنەقەسی و قورس بونی هەناسەدان.
 6.سوربونەوەی قورگ و لوت.
 7.لەرزین.
 8.سکچوون.
 9.بێ هێزی و نەمانی ئیشتیهای خواردن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP