"روداوی تەقەکردنەکەی ئەمرۆی ئەڵـمانیا کێشەی کۆمەڵایەتی بوە"
پۆلیسی ئەڵمانیا: دوان لە قوربانیەکان دایک و باوکی بکوژەکە بون

- 1/24/2020 10:55:00 PM 1660 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پاشنیوەرۆی ئەمرۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان، لەروداوێکی تەقەکردندارۆژئاوای نۆرمبێرگ لە ئەڵمانیا 6 كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش برینداربون، بەگوێرەی پۆلیسیش روداوەکە بەهۆی کیشەی کۆمەلایەتی بوە.


پۆلیس ئەڵمانیا لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، دوای ئەوە کەسێک دەسترێژی گولـلەی لەچەند کەسێک کردوە، خۆی تەلەفۆنی بۆ پۆلیس کردوە و خۆی داوە بەدەستەوە.


ئاماژە بەوەشدراوە، شەش کەس گیانیان لەدەستداوە وکە دوانیان دایک و باوکی بکوژەکە بون، بە وتەی پۆلیس قوربانیەکانی دیکەش پەیوەندی خێزنایان بە بکوژەکەوە هەیە.

هاوکات جگە لەو 6 کەسە، دو کەسی دیکەش برینداربون، بەڵام تا ئێستا هۆکاری سەرەکی روداوەکە ئاشکرا نەکراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP