سەرۆك كۆمار بەسەردانێکی کورت گەیشتە ڕۆما

- 1/24/2020 9:48:00 PM 2360 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بە مەبەستی كۆبونەوە و چاپێكەوتن لەگەڵ پاپا و پەرپرسانی ئیتاڵیا، سەرۆك كۆماری عێراق بە سەردانێكی كورت گەشتە پایتەختی ئەو وڵاتە.

لە راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق-دا كە وێنەیەكی دەست خەندان كەوتوە راگەیەندراوە "بە مەبەستی ئەنجامدانی چەند دیدارێك لەگەڵ پاپا-ی ڤاتیكان و ژمارەیەك بەرپرسی ئیتاڵیا، سەرۆك بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆامری عێراق ئەمڕۆ هەینی گەیشتە رۆما-ی پایتەختی ئەو وڵاتە".
لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ ئیتاڵیا، سەرۆک بەرهەم چاویبدەكەوێت بە هەریەك لە پاپا-ی ڤاتیکان، سەرۆکی ئیتاڵیا سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە


لە راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی كۆماردا ئاماژە بەوەكراوە "چاوەڕواندەکرێت لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ ئیتاڵیا، سەرۆک بەرهەم چاویبکەوێت بە هەریەك لە پاپا-ی ڤاتیکان،   سێرجیۆ ماتاریلا-ی سەرۆکی ئیتاڵیا و جۆزیبی کۆنتی، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە.


لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتوە "دیدارەكان بە مەبەستی گفتوگۆکردن دەبێت لەبارەی پێشهاتە سیاسییەکانی ئەمدواییە و پێداویستی ناوچەکە و جیهان بە ئاشتی و ئارامی و تاوتوێکردنی بەرنامەی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی پاپا ڤاتیکان بۆ عێراق و پرسە هاوبەشەکان".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP