وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە دەوامی ناوەندەكانی خوێندن رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

- 1/24/2020 8:10:00 PM 42153 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەبارەت بە كەشوهەوای چەند رۆژی داهاتوی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند "ئەگەر كەشوهەوا ئاستەنگی هاتوچۆی دروستكرد دەكرێت رۆژێك بكەنە پشو".

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە رایگەیەندراوێكیدا ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە "بەهۆکاری دابەزینی پلەکانی گەرما و بارینی بەفر ، بەڕێوبەرایەتییە گشتیەکانی پەروەردە لەپارێزگاکان ، دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە کە یەک رۆژ لەو ناوەندەی خوێندن بکەن بە پشو".
ئەگەر کەشوهەوا ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی مامۆستایان و قوتابیان دروستکرد ئەو دەسەڵاتەیان دەدرێتێ كە پشو رابگەیەنن

ئاماژە بەوەشكراوە "ئەگەر کەشوهەوا ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی مامۆستایان و قوتابیان دروستکرد بەڕێوبەرایەتییە گشتیەکانی پەروەردە ئەو دەسەڵاتەیان دەدرێتێ كە رۆژێك پشو رابگەیەنن".

هەر لەو رونكردنەوەیەدا هاتوە " پێویستە وەزارەتی پەروەردە لە ناوی ئەو ناوەندانە ئاگاداربكرێتەوە كە پشوی تێدا رادەگەیەندرێت و سنورەكانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەش ئاگاداربکرێنەوە". 


نیشانەکردن :

#هه‌رێمی‌ كوردستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP