ئەردۆگان دیارییەك پێشكەشی مێركڵ دەكات

- 1/24/2020 5:21:00 PM 4948 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆك كۆماری توركیا شاكارێكی هونەریی كردە دیاری بۆ راوێژكاری ئەڵمانیا لە شاری ئیستانبوڵ.
 نوێدا شاكارێكی هونەریی لەسەر شێوازی ئاوێنەیەك كردە دیاری بۆ ئەنگێلا مێركڵ


لە ئیستانبوڵ-ی گەورەشاری توركیا، رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا لەمیانی مەراسیمی كردنەوەی باڵەخانەی زانكۆیەكی نوێدا شاكارێكی هونەریی لەسەر شێوازی ئاوێنەیەك كردە دیاری بۆ ئەنگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئەڵمانیا.

ئەو زانكۆ نوێیەی لە شاری ئیستانبوڵ بنیادنراوە، بەپێی سیستمی توركی-ئەڵمانی بەڕێوەدەبرێت و مێركڵ بە مەبەستی بەشداریكردن لە مەراسیمی كردنەوەی زانكۆكە و دواتر كۆبونەوە لەگەڵ ئەردۆگان-دا چوەتە ئەو شارە.

رۆژنامەی دەیلی سەباح-ی توركی وێنەی ساتی پێشكەشكردنی دیارییەكەی ئەردۆگان-ی بە مێركڵ بڵاوكردوەتەوە و ئاماژەی بەوەكردوە "راوێژكاری ئەڵمانیا سەبارەت بە دیارییەكە دڵخۆشی خۆی دەربڕیوە".

ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، ئەنگێلا مێركڵ لەسەر بانگهێشتی سەرۆك كۆماری توركیا و بە مەبەستی باسكردنی چەند پرۆژەیەكی كار گەیشتە ئیستانبوڵ.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP